فڕۆكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ ئێرانی‌ كه‌وته‌ خـواره‌وه‌

هەواڵی / 13/11/2017 114 جار بینراوە

فڕۆكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ ئێرانی‌ كه‌وته‌ خـواره‌وه‌

شه‌ن پرێس:
ئاژانسی هه‌واڵی‌ (فارس)ی ئێرانی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ سوپای‌ پاسداران له‌جۆری‌ (سیخۆ 22 ی‌ ڕوسی) له‌ باشوری‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ كه‌وتووه‌ته‌ خـواره‌وه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ تاقمی‌ فڕۆكه‌وانیه‌كه‌ی‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا, په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ سوپای‌ پاسداران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ نزیك كاتژمێر (4:30) خوله‌ك به‌كاتی‌ گرینچ, فڕۆكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ سه‌ر به‌ سوپای‌ پاسداران له‌جۆری‌ سیخۆ 22ی‌ ڕوسیایی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ (فارس) له‌ باشوری‌ ئێران كه‌وتووه‌ته‌ خـواره‌وه‌.
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌, فڕۆكه‌كه‌ له‌میانه‌ی‌ به‌شداریكردنیدا له‌ ڕاهێنانێكی‌ سه‌ربازی‌ تووشی گرفتێك بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خـواره‌وه‌ و تاقمی‌ فڕۆكه‌وانیه‌كه‌یشی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


زۆرترین بینراو