دەرزی تێکەڵە چیە و چەند جۆرە و زیانەکانی چیە؟

هەواڵی / 13/11/2017 608 جار بینراوە

دەرزی تێکەڵە چیە و چەند جۆرە و زیانەکانی چیە؟

دكتۆر كه‌ریم هه‌رته‌لی .


شه‌ن پرێس :
هاوڕێیان زۆربەمان بیستومانە دەرزی تێکەڵە هەیە بەڵام بەشێکمان نازانین دەرمانەکانی چیە و بۆ چی بەکار دێت لیرەدا باسی دەرزی تێکەڵەتان بۆ دەکەم
بەگشتی دەرزی تێکەڵە بۆ سێ حاڵەت بەکار دێت
۱.بۆ هەڵامەت و کۆکە و قورگ ئێشە
۲.بۆ ئازار بەگشتی و تەشنوجات بەکار دێت
۳.بۆ حالەتی حەساسیە و خورانی پێست
۱.ئەو دەرزیانەی کە تێکەڵ دەکرێت بۆ بۆ هەڵامەت و کۆکە و قوڕگ ئێشە بریتیە لە
ڤیاڵیکی ئەنتی بایۆتیک واتە( اموکسیسیلن یان پرۆکاین یان امپیکلوکس ) لەگەڵ امپولی دیکسامیثازون ( دیکادرون ) تێکەل دەکرێت..
یان ئەنتی بایۆتیکیک لەگەل دیکسامیثازون لەگەل ڤولتارین تێکەڵ دەکریت
۲.ئەو دەرزیانەی بۆ ئازار و تەشەنوج و فەقەرات بەکاری دێنن بریتیە لە
۱.ڤولتارین+دیکادرون
۲.دیکادرون+موبیک(میلوکزیکام)
۳.دیکادرون +فیلدین(پیروکزیکام)
٤.ڤولتارین +نیوروبین....
۳.ئەم جۆرەیان بۆ حەساسیەت و خوران بەکار دێت کە پێک دێت لە
۱.بیتاکورت+الرمین
۲.الرمین+دیکادرون
ویڕای ئەوەی ئەم تێکەلانە زۆر بەکار دێت و سودێکی کاتی هەیە
بەڵام زیانی زۆرە
لەو زیانانەی کە هەیەتی
۱.گەدە توشی ئازاری زۆر دەکات هەندێک جار زۆر بەکارهێنانی دەبیتە هۆی برینی گەدە
۲.زیانی بۆ گورچیلە گورچیلە توشی ئازار دەکات چونکە ئەو دەرزیە زیاتر لە دوو دەرمان تێکەڵ دەکات ئەمەش فرمانی گورچیلە سست و لاواز دەکات
۳.بەرگری مرۆڤ کەم دەکاتەوە
٤.زۆر بەکارهێنانی توشی داخورانی ئێسکمان دەکات
۵.ئەو دەرمانانە لەوەیە هەندیک جار کارلیک بکەن و جگەر و گورچیلە و گەدە ژەهراوی دەکەن
٦.ئەو مندالانەی تایەکی زۆریان هەیە و توشی پەتا بونە ئەو دەرزیە بدەن ئەگەری گەشکەیان لێ دەکرێت
۷.مودمین بون پێوەی کەسانێکی زۆر ئەو دەرزیە بەکار دێنن بەڕادەیەک مودمین دەبن پیوەی
۸.ئەو کەسانەی شەکرە یان زەختیان بەرزە لەکاتی بەکارهێنانی زیاتر بەرزی دەکاتەوە
۹.ئازاریکی زۆری هەیە هەندێک جار شوینەکەی خڕ دەبێت...
بەڕێزان ئەگەر ئەم دەرزیە تێکەلانە زیانی نە بوایە یاخود زیانیکی کەمی هەبوایە ئەوا یەک دەرزی دروست دەکرا و چەند دەرمانێک لەە دەرزیەدا دەبو
بەڵام زیانی زۆرە با چی تر وازی لێ بهێنین و بەکاری نەهێنین وەکو ئەرکیکی ئەخلاقیش خزم و هاوڕێکانمان لەو دەرزیانە ئاگادار بکەینەوە بۆ ئەوەی چیتر بەکاری نەهێنن
بە هیوای تەندروستیەکی باش و دور لە بەکارهێنانی دەرزی تێکەلە

زۆرترین بینراو