داعش نیوه‌ی‌ شاری‌ (البوكمال)ی‌ داگیركرده‌وه‌

هەواڵی / 13/11/2017 111 جار بینراوە

داعش نیوه‌ی‌ شاری‌ (البوكمال)ی‌ داگیركرده‌وه‌

شه‌ن پرێس:
ڕێكخراوی‌ سوریا بۆ چاودێری‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ڕایگه‌یاند كه‌ ڕێكخراوی‌ داعش نیوه‌ی‌ شاری‌ (البوكمال)ی‌ له‌ سوریا داگیركردووه‌ته‌وه‌, ئه‌وه‌ش له‌پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هێرشێكی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ له‌دژی‌ هێزه‌كانی‌ ڕژێمی‌ سوریا و میلیشیا چه‌كداریه‌كانی‌ تر ئه‌نجامداوه‌.
ئاژانسی هه‌واڵی‌ (فرانس پرێس) له‌زاری‌ (رامی‌ عبدالرحمن)ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ گواستووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوێنێ‌ شه‌و چه‌كداره‌كانی‌ داعش هێرشێكی‌ به‌هێزی‌ پێچه‌وانه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و توانیوانه‌ كه‌ زیاتر له‌ (40%)ی‌ شاره‌كه‌ داگیر بكه‌نه‌وه‌.
رامی‌ ووتوشیه‌تی‌ كه‌ داعش توانیویه‌تی‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باكوری‌ شاره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه‌ و له‌ئێستاشدا شه‌ڕێكی‌ زۆر سه‌خت له‌نێو شاره‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌ڕژێمه‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د به‌ هاریكاریی‌ میلیشیا شیعیه‌كان و حزب الله ی‌ لوبنانی‌ و پاسدارانی‌ ئێرانی‌ توانییان كه‌ شاری‌ البوكمال له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ سوریا كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌ و له‌بن ده‌ستی‌ داعشی ده‌ربهێنن, به‌ڵام داعش له‌و هێرشه‌یدا توانیویه‌تی‌ به‌ یه‌كجار زیاتر له‌ نیوه‌ی‌ شاره‌كه‌ داگیربكاته‌وه‌.

زۆرترین بینراو