ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه‌ به‌رۆژوو بوون له‌ ده‌رزیی كیمایی باشتره‌

هەواڵی / 11/11/2017 313 جار بینراوە

ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه‌ به‌رۆژوو بوون له‌ ده‌رزیی كیمایی باشتره‌

 

زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌ ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌ناڵێنن و چاره‌سه‌ری ده‌رزیی كیمیایان بۆ دانراوه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بشێت و له‌ رووی ئابوریشه‌وه‌ نرخێكی گران له‌ سه‌ر نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌” كه‌ به‌رۆژوو بون باشتره‌ له‌ لێدانی ده‌رزی كیمیایی.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی له‌ زانکۆی ” باشروی کالیفۆرنیا ” له‌ ولاتی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه‌ که‌ به‌رۆژووبون گه‌شه‌ی خانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ له‌ له‌شی مرۆڤ که‌متر ده‌کاته‌وه‌ و  له‌ چاره‌سه‌ری کیمیاوی باشتره‌.
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ ماڵپه‌ری “نيوز هيلز”  ی ئه‌مریکی بلاوکراوه‌ته‌وه‌” که‌ پزیشکه‌کان سوده‌کانی رۆژوگرتنیان به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی و ته‌ندروستی لێکداوه‌ته‌وه‌ و پێیان وایه‌ که‌ به‌رۆژووبون رێگه‌چاره‌یه‌کی زۆر باش و گونجاوه‌ بۆ رێگرتن له‌ بلاوبوونه‌وه‌ و گه‌شه‌ی خانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ له‌له‌شی مرۆڤ و به‌ رێگه‌یه‌کی زۆر باشتری داده‌نێن پێیان وایه‌ که‌ به‌رۆژووبون له‌ ده‌رمان یاخود چاره‌سه‌ر به‌ کیمیاوی باشتره‌
یه‌کێک له‌ پزیشکه‌کانی ئه‌م زانکۆیه‌ به‌ناوی “فالتير لونجو ” ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ که‌ دوای گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ بۆمان ده‌رکه‌کوت که‌ به‌ رۆژووبون ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی خانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و پێست، هه‌روه‌ها رێگه‌یه‌کی زۆر باشتره‌ له‌ چاره‌سه‌ر به‌ ماده‌ کیمیاویه‌کان و ده‌رزی و ده‌رمان.


زۆرترین بینراو