ئه‌و كه‌سانه‌ی نەشتەرگەری جوانکاری لووت ده‌كه‌ن ، توشی ئه‌م مه‌ترسیانه‌ ده‌بنه‌وه‌ .

هەواڵی / 10/11/2017 726 جار بینراوە

ئه‌و كه‌سانه‌ی نەشتەرگەری جوانکاری لووت توشی ئه‌م مه‌ترسیانه‌ ده‌بنه‌وه‌ .

شه‌ن پرێس :
نەشتەرگەری جوانکاری لوت بۆتە دیاردەیەکی باو ئێستا بەرێژەیەکی زۆر ئەو نەشتەرگەریە دەکرێت، بەشێک لە خەڵکی شێوەی لوتی بەلاوە گرنگە چونکە شێوەی لوت کاریگەری لەسەر جوان دەرکەوتنی روخسار هەیە.

هەواڵێکی ئەنوسە هەندێک زیانی نەشتەرگەری جوانکاری لوتی خستوەتە روو، ئەوانیش بریتین لە :

٠١ تەسک بوونەوەی بۆری هەناسە لە بەشی لوتدا

زۆربەی نەشتەرگەری جوانکاری بۆ بچوککردنەوەی قەبارەی لوتە، زۆرکات ئەو بچوککردنەوەیە زیان بە بۆری هەناسە لە بەشی لوتدا دەگەیەنێت نەشتەرگەرییەکە قەبارەی لوت بچوک دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە بەربەستێک بۆ ئەوەی بەباشی هەناسە نەدەیت و بەشی هەناسەدان توشی زیان ببێت.

٠٢ دروست بونی هەستیاری (حەساسیەت)

هەندێک کات بەشێک لەو کەسانەی نەشتەرگەری لوت دەکەن توشی هەستیاری و حەساسیەت دەبن بەرامبەر بە بۆن و خواردن ، و زۆرکات بەشی ناوەوەی لوتیان توشی برینداربون دەبێت و بە گران چارەسەردەبێت.

٠٣ زیان گەیاندن بە بۆری فرمێسک

بەرێژەیەکی کەم یان نەشاز ئەو کەسانەی نەشتەرگەری جوانکاری لوت دەکەن بۆری فرمێسکیان توشی کێشە دەبێت، بۆ ماوەیەکی زۆر فرمێسک بە چاویاندا دێتە خوارەوە.

٠٤ لەدەستدانی هەست بۆنکردن:

بەشێک لەو کەسانەی نەشتەرگەری جوانکاری لوت دەکەن بۆ ماوەیەکی زۆر توانای بۆنکردن لەدەست دەدەن، پزیشکان پێیان وایە ئەم جۆرە حاڵەتە زۆر دەگمەنە توشی ئەو کەسانە ببێت کە نەشتەرگەریەکە دەکەن.

زۆرترین بینراو