بزانە بە تەمەنترین مرۆڤی سەرزەوی كێیە و تەمەنی چەندە ؟

هەواڵی / 10/11/2017 508 جار بینراوە

زۆرینەی تەمەنی بە جوتیاری بەسەر بردووە
بزانە بە تەمەنترین مرۆڤی سەرزەوی كێیە و تەمەنی چەندە ؟
شەن پرێس:

ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی ناوی پیاوێكی وەك بە تەمەنترین مرۆڤی سەر زەوی بڵاوكردووەتەوە, كە كەسەكە تەمەنی (121) ساڵە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەكە, ئەو پیاوە ناوی (سیلینۆ فیلانویفا جارامیلو)ە و تەمەنی (121) ساڵە و لەدایك بووی ساڵی (1896)ە و (4) ساڵیش لەو ئافرەتە گەورەترە كە لە كتێبی گینسی پێوانە جیهانیەكاندا وەك بە تەمەنترین مرۆڤی سەر زەوی ناوی هێنراوە.
گاردیان باسیشی لەوە كردووە كە ئەوكاتەی سیلینۆ تەمەنی (99) ساڵ بووە, ماڵ و خانوەكەی سوتاوە و هیچ كەسوكارێكی نەماوە – كە تا ئەو تەمەنەی ژنیشی نەهێناوە - هەربۆیە كە ئافرەتێك بەناوی (چیلیە مارتا ڕامیرێز) كە تەمەنی (63) ساڵ بووە بردوویەتیە لای خۆی و بەخێوی كردووە و پێی وابووە كە ئەم پیرە پیاوە زۆر ناژی و زوو دەمرێت, بەڵام لەئێستادا (22) ساڵ بەسەر ئەو كارەیدا تێپەڕیوە و كابرا هێشتا هەر زیندووە و بۆخۆیشی تەمەنی گەیشتووەتە (85) ساڵ !!.
ئەمەو لەئێستادا ئەو پیاوە تاكە بەڵگەنامەی كە هەیبێت ناسنامەكەیەتی كە ڕاست و دروستیی تەمەنی دەسەلمێنێ‌ و لایەنە بەرپرسەكانیش هیچ گومانێكیان لە تەمەن زۆریی ئەو پیاوە نیە, هەروەك باسیش لەوە كراوە كە پێشتر ئەو پیاوە زۆرینەی تەمەنی خۆی بە جوتیاری و خزمەتكردنی كێڵگەكەیەوە بەسەر بردووە.

زۆرترین بینراو