لەهندستان 600 بزمار لەگەدەی پیاوێك دەرهێندرا

هەواڵی / 9/11/2017 315 جار بینراوە

لەهندستان 600 بزمار لەگەدەی پیاوێك دەرهێندرا

 

پزیشكێك لە هندستان لەڕێی نەشتەرگەریەوە و بە موگناتیش 639 بزماری لە گەدەی نەخۆشێكی تەمەن 48 ساڵ دەرهێنا.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی كۆمەڵێك وێنەی پیاوێكی ھندی بەناوی "Pradip Kumar"ی تەمەن ٤٨ ساڵ لەكاتی دەرھێنانی ٦٠٠ بزمار لە گەدەیدا بڵاوكردوە كە نزیكەی دوو مانگبووە بەدەست بوونی ئازار لە گەدەیدا ناڵاندویەتی.

نەخۆشەكە خەڵكی هندستانە و نەخۆشی ئۆتیزمی هەیە و دوای خواردنی ئەم ژمارە زۆر لە بزمار بە تەواوەتی هەرسی گەدەی وەستاوە و بەهۆی ئازارێكی زۆری گەدەیەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

وەك لە وێنەكاندا دەبینرێت، كێشی گشتی بزمارەكان كیلۆیەك و 300 گرام بووە كە لە گەدەی ئەم پیاوە دەرهێنراوە.


زۆرترین بینراو