ماره‌ به‌جاش له‌ كلتووری‌ كوردیدا كاری‌ پێ ده‌كرێت، ئایا دروسته‌؟

هەواڵی / 9/11/2017 1690 جار بینراوە

ماره‌ به‌جاش له‌ كلتووری‌ كوردیدا كاری‌ پێ ده‌كرێت، ئایا دروسته‌؟

شه‌ن پرێس :

مامۆستا مسلم مه‌لاصالح فریزی‌

- ماره‌ به‌جاش له‌ كلتووری‌ كوردیدا زۆركات كاری‌ پێ ده‌كرێت، ئایا دروسته‌؟
- ئه‌ی‌ پیاو چۆن ته‌لاَقی‌ له‌ ژنه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌وێت؟ ئایا دوای‌ چه‌ند مانگ‌و تێپه‌ڕبوونی‌ كات ده‌توانێ‌ هاوسه‌رگیری‌ بكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵی‌؟

و/ سه‌ره‌تا وتنی‌ ئه‌م رسته‌یه‌: (زۆر جار كاری‌ پێ ده‌كرێت).. نــا، به‌ڵكـــو: هه‌ندێكجار.. ئه‌ویش به‌ ناحاڵی بوون كاری پێ ده‌كرا،
پاشان: سه‌باره‌ت به‌ ته‌لاَق وه‌ك كورده‌واری‌ خۆمان گوته‌نی‌: (ئه‌و هه‌ویره‌ ئاوێكی‌ زۆری‌ ده‌وێت) به‌لاَم به‌كورتی‌ شته‌ گرنگه‌كان بۆ ئێوه‌و خوێنه‌رانی‌ به‌رێز ده‌خه‌مه‌ روو:

لێره‌وه‌ خه‌ڵكی‌ به‌گشتی‌‌و موسڵمانان به‌تایبه‌تی‌ ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ (وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ هاتووه‌): له‌هه‌موو شتێك زیاتر كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ ڕقی لێ ببێته‌وه‌و پێ ی ناخۆش بێ: ده‌سته‌واژه‌ی‌ ته‌لاَقه‌!
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه‌ وسلم) به‌خۆشی زۆر به‌ ته‌لاَق تووڕه‌ ده‌بو.. به‌جۆرێك جارێكیان پیاوێكیان هێنا بۆلای‌ پێغه‌مبه‌رو پێ یان گوت: ئه‌وپیاوه‌ 3 به‌ 3 ته‌لاَقی‌ له‌ژنه‌كه‌ی‌ خواردووه‌؟! پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه‌ وسلم) زۆر پێی توڕه‌ بوو فه‌رمووی‌: (أتلعبون بكتاب الله و أنا بین أڤهركم)! واته‌: ئه‌وه‌ گاڵته‌ ده‌كه‌ن به‌ میساق‌و ئه‌و ماره‌ بڕینه‌ی‌ كه‌ به‌ناوی‌ خوا بۆتان حه‌لاَڵ بووه‌ كه‌ هێشتانیش وا من له‌ناوتانم؟! زۆر به‌ڵگه‌ی‌ دیكه‌مان هه‌یه‌ كه‌ ئیسلام هانی‌ هاوسه‌رگیری ده‌دات‌و.. تاوه‌كو سه‌ر ئێسقانیش رێگری‌ له‌ ته‌لاَق ده‌كات،

وه‌ ئێستاش لێژنه‌ی‌ بالاَی‌ فه‌توای‌ كوردستان ته‌نسیق له‌گه‌ڵ دادگاكان: بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌كی‌ ته‌لاَق جگه‌ له‌ مۆڵه‌ت دان‌و دوواخستن.. ته‌نها یه‌ك ته‌لاَقیان داناوه‌ كه‌ ئافره‌ت پێ ی ته‌لاَق بدرێت، واته‌: دوو ته‌لاَقی له‌ مێرده‌كه‌ی‌ ده‌مینێ‌، ئه‌گه‌ر هه‌ركات (عیدده‌)ی‌ ئافره‌ته‌كه‌ به‌سه‌رچوو (كه‌ بریتی‌ یه‌ له‌ 3سێ‌ مانگ یان بینینی‌ 3سێ سوری‌ مانگانه‌)

ئه‌گه‌ر هاتوو په‌شیمان بونه‌وه‌و ئاره‌زووی‌ ئه‌وه‌یان كرد كه‌ بۆ جارێكی‌ تر ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ پێك بێننه‌وه‌.. ئه‌وه‌ به‌ماره‌ییه‌كی‌ نوێ‌ لێ ی ماره‌ ده‌كرێته‌وه‌ (به‌لاَم ئه‌و جاره‌یان ته‌نها 2دوو ته‌لاَقی له‌م ژنه‌ ده‌مینێت نه‌ك 3)، وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شگه‌ڕانه‌وه‌و (هه‌ر بیریشیان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ نه‌كرده‌وه‌) ئه‌وا دوای‌ ته‌واوبونی‌ (عیدده‌) ده‌توانێت شوو به‌ پیاوێكی‌ تر بكات به‌ ئاره‌زووی‌ خۆی‌و هه‌ردوو ته‌لاَقه‌كه‌ی‌ تریشی له‌ مێرده‌كه‌ی‌ ده‌كه‌وێت به‌بێ وه‌گۆتن..

ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ریه‌كی‌ گونجاو و شه‌رعیه‌ كه‌ له‌پێشدا بۆم باس كردن، به‌لاَم ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ قسه‌ی‌ كه‌سیان نه‌كردو 3به‌3 ته‌لاَقه‌كه‌ی‌ فڕێ دا ئه‌وه‌ بۆی دروست نابێته‌وه‌ تاوه‌كو (عیدده‌)ی‌ به‌سه‌ر ده‌چێت‌و شوو به‌ پیاوێكی‌ تر ده‌كاته‌وه‌، به‌لاَم ئه‌وه‌ی‌ (له‌ ژێر ناونیشانی‌ ماره‌ به‌جاش) له‌ كورده‌واری‌ (یان له‌ ناو هه‌ر گه‌لێكی‌ تر) كاتی‌ خۆی ده‌كرا!

ناحاڵی بوونێك بوه‌ له‌ ئاین‌و له‌هه‌مان كاتیشدا بێ رێزی‌و سوكایه‌تیش بووه‌ به‌ چینی‌ ئافره‌ت! كه‌ كه‌م‌و زۆر ئاینی‌ ئیسلام لێ ی به‌ریه‌، ئه‌وه‌ته‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی‌ الله علیه‌ وسلم) نه‌فره‌تی‌ كردووه‌ له‌وه‌ی‌ ماره‌ به‌جاش ده‌كات‌و له‌وه‌ش كه‌ لێ ی حه‌لاَڵ ده‌كات به‌فه‌رمووده‌ی‌: (لعن الله المحلل والمحلل له) واته‌: نه‌فره‌تی‌ خوا له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ ماره‌به‌جاش ده‌كات‌و له‌سه‌ره‌وه‌ش كه‌ (به‌ناو) لێ ی حه‌لاَڵ ده‌كات!،

به‌ڵكو ته‌فسیری راسته‌قینه‌ی‌ ئایه‌تی‌: ((فَلاَ تَحِلُّ ڵهُ مِن بَعْدُ حَتَّێ‌ تَنكِحَ زَوْجاً غَیْرَهُ)) البقره‌: 230،
واته‌: (ئه‌گه‌ر هه‌ركات ته‌لاَقی سێ به‌ سێ ی دا! ئه‌وكاته‌): بۆ مێردی‌ یه‌كه‌می‌ دروست نابێت تاوه‌كو شوێكی دیكه‌ ده‌كاته‌وه‌.. ئه‌وه‌یه‌: كه‌ به‌بێ ده‌ست نیشانی‌ ئه‌وان‌و به‌بێ دیاری‌ كردنی‌ (مودده‌) پیاوێكی‌ تر ده‌یخوازێت‌و تا ئه‌وكاته‌ی‌ ئه‌م پیاوه‌ ده‌مرێ‌و یان به‌خۆی به‌ره‌زامه‌ندی‌ خۆی ته‌لاَقی ده‌دات (به‌بێ هیچ هه‌ڕه‌شه‌و یاخود پێكهاتنێك).. ئینجا ئه‌وكاته‌ دروسته‌ شوی‌ یه‌كه‌می‌ بچێته‌وه‌ خوازبێنی‌.. نه‌ك به‌ شه‌وو رۆژێك!



زۆرترین بینراو