حوكم و سزای‌ سێكسی‌ هاوڕه‌گه‌زی‌ چییه‌؟

هەواڵی / 9/11/2017 1564 جار بینراوە

حوكم و سزای‌ سێكسی‌ هاوڕه‌گه‌زی‌ چییه‌؟ ئه‌و كوڕانه‌ی‌ كرداری‌ نێربازی‌ ده‌كه‌ن حوكمه‌كه‌یان چییه‌ ؟

شه‌ن پرێس :

مامۆستا مسلم مه‌لاصالح فریزی‌


پ1/ حوكم و سزای‌ سێكسی‌ هاوڕه‌گه‌زی‌ چییه‌؟ ئه‌و كوڕانه‌ی‌ كرداری‌ نێربازی‌ ده‌كه‌ن حوكمه‌كه‌یان چییه‌ به‌گوێره‌ی‌ ئایه‌تی‌ قورئانی‌ پیرۆزو فه‌رمووده‌كانی‌ پێغه‌مبه‌ر دروودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێ؟
وه‌لاَم/ له‌ زانستی‌ (مه‌نتیقی) شتێك هه‌یه‌ به‌ناوی‌ (به‌دیهیات) واته‌: به‌بێ وه‌گۆتن‌و باسكردن هه‌ر خۆی شتێكی‌ ئاشكرایه‌و ده‌زانرێت..
حوكمی‌ كاری‌ جنسی له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زیش یه‌كێكه‌ له‌و به‌دیهیاتانه‌.. كێ هه‌یه‌ نه‌زانێت كه‌ ئه‌مه‌ كارێكی‌ خه‌راپ‌و قێزه‌وه‌نه‌ به‌ر له‌ حه‌ڕامیه‌كه‌شی؟ مه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌ نیعمه‌تی‌ ئه‌قڵی سه‌لیمی‌ له‌ده‌ست دابێت‌و ته‌نها له‌دوای‌ ئاره‌زو بازی‌‌و هه‌وه‌س بازی‌ خۆی بێت!،
خوای‌ گه‌وره‌ كه‌ باسی قه‌ومی‌ پێغه‌مبه‌ر (لوط) ده‌كات.. كرده‌واكانیان به‌ حه‌ڕام‌و پیس له‌قه‌له‌م ده‌دات!، بۆنمونه‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌ سوڕه‌تی‌ (الانبیا‌ ء ) له‌ ئایه‌تی‌ (74) ده‌فه‌رموێ‌: ((وَلُوگاً ێ‌تَیْنَاهُ حُكْماً وَعِلْماً وَنَجَّیْنَاهُ مِنَ الْقَرْێه‌ِ الَّتِی كَانَت تَّعْمَلُ الْخَبَائِپَ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمَ سَوْ‌وٍ فَاسِقِینَ)) له‌م ئایه‌ته‌ (3)سێ گوناهی گه‌وره‌ به‌یان ده‌كات له‌كرده‌وه‌ی‌ ناشیرینی‌ قێزه‌وه‌نی‌ هاوڕه‌گه‌زی‌ ئه‌وقه‌ومه‌ (كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ غه‌زه‌ب‌و عه‌زابی خوا گرتنیه‌وه‌)! ئه‌وانیش بریتینه‌ له‌:

1- كرده‌وه‌ی‌ پیس!
2- خه‌ڵكێكی‌ خراپ!
3- خه‌ڵكێكی‌ لاڕێ‌و سه‌ركه‌ش!

- له‌ ئایه‌تێكی‌ تریش هاتووه‌ له‌سه‌ر زاری‌ پێغه‌مبه‌ر (لوگ) علیه‌السلام كه‌ به‌ قه‌ومه‌كه‌ی‌ خۆی فه‌رموو: ((أَتَأْتُونَ الژُّكْرَانَ مِنَ الْعَاڵمِینَ- وَتَژَرُونَ مَا خَڵقَ ڵكُمْ رَبُّكُمْ مِنْ أَزْوَاجِكُم بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ عَادُونَ)) ألشعرا‌و: 165و166،

واته‌: ئه‌وه‌ چیتانه‌ ده‌چنه‌ لای‌ هاوڕه‌گه‌زی‌ خۆتان‌و پشت ده‌كه‌ن له‌ خێزانه‌ حه‌لاَڵ‌و پاكه‌كانتان...به‌ڕاستی‌ ئێوه‌ قه‌ومێكی‌ لاڕێ‌و سته‌مكارو تاوانبارن له‌وه‌ی‌ كه‌ خوا بۆی حه‌لاَڵ كردونه‌ به‌جێ ی دێڵن‌و سنور به‌زێنی‌ ده‌كه‌ن له‌ فه‌رمانی‌(په‌روه‌ردگار)!
پێغه‌مبه‌ریش(صلی‌ الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێ‌: (...ولعن الله من عمل عمل قوم لوگ) صحیح ابن حبان فه‌رمووده‌ی‌: (4481) واته‌: خوا نه‌فره‌تی‌ كردوه‌ له‌ هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی‌ وه‌كو كرده‌وه‌ی‌ قه‌ومه‌كه‌ی‌ (لوگ)ی‌ ئه‌نجام بدات! له‌فه‌رموده‌یه‌كی‌ تریش 3 جار پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه‌ وسلم) فه‌رمووی‌: (ملعون ملعون ملعون من عمل عمل قوم لوگ..) المستدرك علی‌ الصحیحین للحاكم فه‌رمووده‌ی‌: (8126).
كه‌واته‌ كرده‌وه‌ی‌ جنسی له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌ز حه‌ڕامه‌! ئینجا هه‌روه‌ك له‌ ئیسلام حه‌ڕام كراوه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ ئایینه‌كانی‌ تریش (له‌ پێشدا) حه‌ڕام كراوه‌.

پ2/ أ- سێكسی‌ دواوه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌؟ ئه‌و ئایه‌ت‌و فه‌رموودانه‌ كامانه‌ن كه‌ ئه‌و كرداره‌ حه‌رام ده‌كه‌ن؟

ب- حوكم‌و سزای‌ ئه‌و پیاوه‌ی‌ له‌ دواوه‌ ده‌چێته‌ لای‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ چییه‌؟ وه‌لاَم/

 
أ- خوای‌ گه‌وره‌ له‌ قورئانی‌ پیرۆز ده‌فه‌رموێ‌: ((وَلاَ تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّێ‌ ێگْهُرْنَ)) ألبقره‌: 222، واته‌: له‌ كاتی‌ سوری‌ مانگانه‌ی‌ خێزانه‌كانتان (له‌ روی‌ جیماعه‌وه‌) لێیان نزیك مه‌كه‌ونه‌وه‌ تاوه‌كو پاك ده‌بنه‌وه‌.. ئینجا پاشان ده‌فه‌رموێ‌: ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك پاك بونه‌وه‌: ((فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَیْپُ أَمَرَكُمُ اللّهُ)) واته‌: ئه‌وكاته‌ش به‌شێوازێك بڕۆنه‌ لایان كه‌ بێ فه‌رمانی‌ خوای‌ تێدا نه‌بێت (كه‌ ئه‌وه‌ی‌ باسی ده‌كه‌ن چونه‌ لای‌ خێزان له‌دواوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بێ فه‌رمانی‌ خوا)!، پاشان جگه‌ له‌ گوناهه‌كه‌شی ئه‌زیه‌ت‌و ئازاری‌ تێدایه‌ بۆ خێزانه‌كه‌ی‌! وه‌ كاتێك كه‌ پیاوێك ئه‌م پرسیاره‌ی‌ كرد له‌ پێغه‌مبه‌رمان(صلی‌ الله علیه‌ وسلم): پێی فه‌رموو كه‌ كاری‌ وا نه‌كات‌و ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ ده‌كه‌ن به‌ر نه‌فرینی‌ خوا ده‌كه‌ون!.
ب- به‌لاَم سه‌باره‌ت به‌ ته‌لاَق.. پێشان كه‌ ده‌گوترا ته‌لاَق ده‌كه‌وێت، كه‌ لایه‌زال ئێستاش خه‌ڵكی‌ ئه‌م پرسیارانه‌ لای‌ ئێمه‌ی‌ مامۆستایانی‌ ئاینی‌ ده‌دركێنن به‌ته‌له‌فۆن‌و به‌ راسته‌وخۆ..؟ هیچ ئه‌صڵ‌و ئه‌ساسێكی‌ نیه‌، به‌لاَم تاوانێكی‌ گه‌وره‌یه‌و كارێكی‌ قێزه‌وه‌ن‌و نامۆیه‌ به‌ ته‌واوی‌ مرۆڤایه‌تی‌ به‌گشتی‌‌و موسڵمانانیش به‌تایبه‌تی‌! كه‌ پێویستی‌ به‌ ته‌وبه‌و په‌شیمان بونه‌وه‌و واز هێنانه‌ له‌م جۆره‌ ره‌فتاره‌ نه‌شیاوو ئاژه‌ڵ ئاسایانه‌!.

زۆرترین بینراو