ئایا تا چ كاتیك نوێژی‌ عیشا ئه‌مینێ‌؟ ئایا تا نوێژی‌ به‌یانی‌ ئه‌مینێ‌؟

هەواڵی / 9/11/2017 1579 جار بینراوە

ئایا تا چ كاتیك نوێژی‌ عیشا ئه‌مینێ‌؟ ئایا تا نوێژی‌ به‌یانی‌ ئه‌مینێ‌؟

شه‌ن پرێس :

پرسیاری هاوڵاتیه‌ك : به‌ریزان ئایا تا چ كاتیك نوێژی‌ عیشا ئه‌مینێ‌؟ ئایا تا نوێژی‌ به‌یانی‌ ئه‌مینێ‌؟

وه‌ڵام :
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.

بۆچوونی په‌سه‌ندی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نوێژی عیشا هه‌تا نیوه‌ی شه‌و ده‌مێنێت وهه‌ر كه‌س تا ئه‌و كاته‌ نه‌یكات ئه‌وه‌ نوێژه‌كه‌ی ده‌چێت، به‌ڵگه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌یش ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: {وَقْتُ صَلاَه‌ِ الْعِشَا‌ء إِڵی‌ نِصْفِ اللَّیْلِ}. رواه مسلم. واته‌: كاتی نوێژی عیشا هه‌تا نیوه‌ی شه‌وه‌.  
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر گریمان بانگی مه‌غریب سه‌عات پێنجی ئیًَواره‌ بێت و بانگی به‌یانیش سه‌عات پێنجی به‌یانی بێت، ئه‌و كات نوێژی عیشا هه‌تا كاتژمێر یازده‌ی شه‌و ده‌مێنێت، ودواتر ده‌فه‌وتێت.
وه‌ ئه‌و بۆچوونه‌یش كه‌ ده‌ڵێت تا نوێژی به‌یانی ده‌مێنێت بۆچونێكی لاوازه‌ و په‌سه‌ند نیه‌، و زۆرێك له‌ زانایان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌.  
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.


زۆرترین بینراو