دوكه‌ڵی ئۆتۆمبێل ده‌بێته‌هۆی نه‌زۆكی

هەواڵی / 9/11/2017 162 جار بینراوە

هۆشداری بۆ خانمان... دوكه‌ڵی ئۆتۆمبێل ده‌بێته‌هۆی نه‌زۆكی

شه‌ن پرێس :
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیدا كه‌له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ژن كراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دوكه‌ڵی ئۆتۆمبێل ده‌بێته‌ هۆی نه‌زۆكی به‌هۆی پیس بوونی ژینگه‌وه‌.

توێژه‌ران كه‌ توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر (٣٦) هه‌زار ژن زیاتر كردووه‌ و له‌نێوان ساڵانی (١٩٩٣ بۆ ٢٠٠٣) ئه‌نجامدراوه‌، توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ ژینه‌گه‌ی پیس و دوكه‌ڵ به‌هۆی ئۆتۆمبێله‌وه‌ كه‌ نزیكن له‌ماڵه‌كانیان ناهێڵن هه‌وای پاك هه‌ڵمژن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی نه‌زۆكی.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ (٢٥٠٠) حاڵه‌تی نه‌زۆكی هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌و خانمانه‌ی ماڵیان نزیكه‌ له‌شه‌قامی سه‌ره‌كییه‌وه‌ خێرا ده‌ركه‌وتووه‌ (١١) حاڵه‌تیان توشبوون به‌ نه‌زۆكی به‌هۆی نزیكیانه‌وه‌یه‌ له‌شه‌قامی سه‌ره‌كیه‌وه‌.

(شروسی هالینگیا) سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه‌ له‌كۆلیژی پزیشكی بۆستنی ئه‌مریكی ده‌ڵێت:"مه‌ترسیه‌كی زۆری هه‌یه‌" به‌ڵام مارك نیوین هویگسن توێژه‌ر له‌ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی په‌تا و په‌یمانگای پزیشكی له‌به‌رشه‌لۆنه‌ ووتی ئه‌مه‌ حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه‌ ده‌بێته‌ هۆی گیرو گرفتی ته‌ندروستی.

زۆرترین بینراو