پێنج رێگا بۆ نەھێشتنی ئازاری پشت لەکاتی شۆفێریدا

هەواڵی / 8/11/2017 305 جار بینراوە

پێنج رێگا بۆ نەھێشتنی ئازاری پشت لەکاتی شۆفێریدا


شه‌ن پرێس :
لەپاڵ ماندووبونی کاردا توشی ماندووبونی شۆفێریش دەبیت ئەمەش فشار دەخاتە سەر پشت و توێژیینەوەکان دەریانخستوە کەئازاری زیاتر دروست دەکات لەسەر پەیکەری ئێسک.
بۆیە دەکرێ بەم جۆرە ئازارەکەی کەم بکەیتەوە:


١. شێوازی دانیشتن: ھەوڵ بدە وا دابنیشیت کەپشووی تەواو بدەیت و ھەست بەنائارامی نەکەیت و بێزار نەبیت، بەجۆرێک بێت پشتت تەواو ئارام بێت و ئانیشکەکانت لەپشت سوکانەوە بێت، باشترین شێوە بێت بۆ سمت و رانت، ھەوڵ بدە جزدان لەگیرفانت نەبێت بۆ ئەوەی توشی ئازار نەبیت.
٢. پشودان: ھەوڵ بدە ماوە ماوە پشوو بدەیت و قاچەکانت بکەیتەوە و کەمێک بەپێ برۆیت.
٣. ئەگەر ئازاری پشتت ھەیە دەتوانیت بەپارچە سەھۆڵ ئازارەکانت کەم بکەیتەوە.
٤. بەھەمان شێوە بەپەرۆ گەرم کردن و نان بەشوێنی ئازارەکە دەتوانیت ئازارەکە کەم بکەیتەوە.
٥. وەرزش و راھێنانی جەستەیی: باشترە رۆژانە راھێنانی سوک بکەیت بۆ بەھێزکردنی ماسولکەکانی پشت.

زۆرترین بینراو