ئایا ده‌ستكاری‌ كردنی‌ برۆ بۆ پیاو دروسته؟ واته‌ لابردنی‌ تاڵه‌ مووی‌ زیاد؟

هەواڵی / 7/11/2017 951 جار بینراوە

ئایا ده‌ستكاری‌ كردنی‌ برۆ بۆ پیاو دروسته؟ واته‌ لابردنی‌ تاڵه‌ مووی‌ زیاد؟

شه‌ن پرێس :
پرسیاری هاوڵاتیه‌ك : ئایا ده‌ستكاری‌ كردنی‌ برۆ بۆ پیاو دروسته؟ واته‌ لابردنی‌ تاله‌ مووی‌ زیاد؟

شه‌ن پرێس :
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.

ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری كردنه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی خۆڕازاندنه‌وه‌ و جوانكاری بێت ئه‌وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه‌، جا به‌هه‌ر شێوه‌ و هه‌رچۆن و هه‌رچه‌ندێك بێت بۆ پیاو بێت یان ئافره‌ت هیچ جیاوازیه‌كی نیه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات و بروَیه‌ك زوَر گه‌وره‌ بێت، وه‌ له‌ شێوه‌ی سروشتی ده‌رچوبێت، وه‌ بوبێته‌ مایه‌ی ناشیرین كردنی ئه‌و كه‌سه‌، یان هه‌ندێك له‌ مووه‌كانی ئه‌وه‌نده‌ درێژ بن كه‌ بێته‌ به‌ر چاو و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بینینی كه‌سه‌كه‌ دروست بكات، له‌م كاته‌دا بۆی هه‌یه‌ به‌ مقه‌ست یان موس ڕێكی بكاته‌وه‌ و بیخاته‌وه‌ ئاستی سروشتی ، به‌ڵام هه‌ڵكه‌ندن و هه‌ڵگرتنی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك حه‌رامه‌ و دروست نیه‌.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.




زۆرترین بینراو