ئایا دروسته‌ دكتۆری‌ پیاو سه‌رپه‌رشتی‌ له‌ دایك بوونی‌ مناڵ بكات ؟

هەواڵی / 7/11/2017 826 جار بینراوە

ئایا دروسته‌ دكتۆری‌ پیاو سه‌رپه‌رشتی‌ له‌ دایك بوونی‌ مناڵ بكات ؟

شه‌ن پرێس :
پرسیاری هاوڵاتیه‌ك : ئایا دروسته‌ دكتۆری‌ بیاو سه‌ر به‌رشتی‌ له‌ دایك بوونی‌ منال بكات یانی‌ له‌ رووی‌ دینیه‌وه‌ له‌ رووی‌ نه‌فسی  و ده‌رونی‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ وه‌ كه‌ ئه‌و دكتۆره‌ بیاوه‌ ده‌ست له‌ ره‌حمی‌ و جاو له‌ عه‌وره‌تی‌ بكات دروسته‌ .؟
وه‌ڵام :
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌وه‌
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.  

نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌ نه‌ك بۆ مناڵ بوون به‌ڵكو بۆ هیچ فه‌حصێك پزیشكی پیاو پشكنین بۆ ئافره‌ت بكات، به‌ تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر پشكنینه‌كه‌ بۆ شوێنێك بێت كه‌ دروست نه‌بێت پیاوی نا مه‌حره‌م بیبینێت یان ده‌ستی تێوه‌ بدات.  
به‌ڵام بۆ هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك ئه‌گه‌ر ناچار بووین و هیچ پزیشكێكی پیاومان ده‌ست نه‌كه‌وت، و ژیانی كه‌سه‌كه‌ له‌ مه‌ترسیدا بوو ئه‌و كات بۆ حاڵه‌تی ناچاری دروسته‌ پزیشكی پیاو ئه‌و كاره‌ بكات، له‌و كاته‌یشدا ده‌بێت ئه‌و پزیشكه‌ پیاوه‌ به‌ ڕێژه‌ی پێویست لاشه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ ببینێت، یان ده‌ستی تێوه‌ بدات.
به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ حاڵه‌تی ئاساییدا یان له‌ حاڵه‌تی بوونی پزیشكی ئافره‌تدا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌.  
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.


زۆرترین بینراو