سـوودەكـانـی نەبەستنی سـتیان

هەواڵی / 7/11/2017 3581 جار بینراوە

ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ خانمان زۆرگرنگه‌
سـوودەكـانـی نەبەستنی سـتیان
شەن پرێس:

ئەگەر بێتو ئافرەتان سوودەكانی نەبەستنی ستیانیان بزانیایە, ئەوا لەوانەبوو هەرگیز جارێكیتر ستیانیان نەبەستایە!!.
بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەی پزیشكی, كە لە ووڵاتی فەڕەنسا ئەنجامدراوە, دەركەوتووە كە زۆر بەستنی ستیان لەلایەن خانمانەوە شێوەی جوانیی سنگ و مەمكیان تێكدەدات.
توێژینەوەكە هەموو ئەو دەرەنجامانەی ڕەتكردەوە و پووچەڵكردەوە كە دەیانووت نەبەستنی ستیان سنگ و مەمكی ئافرەتان شل دەكاتەوە.
جگە لەوەش كە نەبەستنی ستیان شێوەی سنگی ئافرەتان بە جوانی دەهێڵێتەوە, لەكاتی خەوتنیشدا ستیان بەستنەكەی ئازاری دەدات و خەوەكەی لێ‌ تێكدەدات.
بەپێی توێژینەوەكە بەستنی ستیان بۆ ماوەیەكی زۆر, كاریگەریی زۆر خراپ دەكاتە سەر سوڕی خوێن, لەبەر ئەوەی كە پەستان دەخاتە سەر بۆرییەكانی خوێن, هەروەك دەشبێتە هۆی دەركەوتن و دروستبوونی پەڵە لەسەر ڕووی پێستی سنگ, بەڵام نەبەستن یان كەم بەستنی ستیان هیچ یەكێك لەو كاریگەرییە خراپانە دروست ناكات.
بە بەستنی ستیان بۆ ماوەیەكی زۆر, هەناسەدانی ئافرەتان ناڕەحەت دەبێ و توانای هەناسەدانی كەم دەكاتەوە, بەڵام كاتێك كەستیانەكەی لێدەكاتەوە, هەستدەكات هەناسەدانی باشتر و ئاسانتر دەبێت.

زۆرترین بینراو