چه‌ند ڕه‌وشتێكی جوان كه‌ پێویسته‌ فێری منداڵه‌كانتان بكه‌ن

هەواڵی / 6/11/2017 341 جار بینراوە

چه‌ند ڕه‌وشتێكی جوان كه‌ پێویسته‌ فێری منداڵه‌كانتان بكه‌ن


1- منداڵه‌كه‌ت ڕابهێنه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشتی خۆنه‌ویستی ، له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند هه‌ڵوێستێكی كرداره‌كی یان له‌ ڕێگه‌ی هه‌ندێك چیرۆك كه‌ باس له‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌ی ڕه‌وشتی خۆ نه‌ویستی ده‌كه‌ن .
2- فێری بكه‌ كه‌ دوربكه‌وێته‌وه‌ له‌ فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵاتاندن ، ئه‌و سه‌رئه‌نجامه‌ سلبی و خراپانه‌ی بۆ ڕونبكه‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌وه‌ دروست ده‌بن .
3- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت له‌ هه‌ندێك هه‌ڵوێستدا ئازایه‌تی نواند ئه‌وا ستایشی بكه‌و خه‌ڵاتی بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هانی بده‌ی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ باشه‌ .
4- له‌ گه‌ڵیدا توندو تیژ مه‌به‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ توشی ترسی ده‌كات و پاڵی پێوه‌ ده‌نێت بۆ درۆ كردن .
5- فێری ڕه‌وشتی خۆ به‌كه‌م زانین و نه‌رم و نیانی بكه‌ و لای خۆشه‌ویست بكه‌ .
6- فێری ئه‌وه‌ی بكه‌ كه‌ پێوه‌ری چاكایه‌تی و به‌ڕێزی لای خوای گه‌وره‌ به‌ پێی كرده‌وه‌ی چاك و ( تقوی ) یه‌ نه‌ك به‌ پێی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و پاره‌ و سامان بێت .


زۆرترین بینراو