زانایان (20) هه‌ساره‌ی‌ تریان دۆزیه‌وه‌, كه‌ بۆ ژیان ده‌ست ده‌ده‌ن

هەواڵی / 5/11/2017 267 جار بینراوە

بۆشایی‌ ئاسمان: زانایان (20) هه‌ساره‌ی‌ تریان دۆزیه‌وه‌, كه‌ بۆ ژیان ده‌ست ده‌ده‌ن

شه‌ن پرێس:
زانایانی‌ ئاسمانگه‌ڕ و گه‌ردوونی‌ ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ له‌ بۆشایی‌ ئاسماندا (20) هه‌ساره‌ی‌ تریان دۆزیوه‌ته‌وه‌, كه‌ پێده‌چێت وه‌ك هه‌ساره‌ی‌ زه‌وی‌ وه‌هابن و بۆ ژیان ده‌ست بده‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه‌ پڕۆژه‌ی‌ (كیبله‌ر) بۆ چاودێریی‌ بۆشایی‌ ئاسمان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌: له‌نێو بۆشایی‌ گه‌ردوون و هه‌ساره‌ی‌ كاكێشاندا له‌ ئاسمان (20) هه‌ساره‌ی‌ تر هه‌ن كه‌ بۆ ژیان گونجاون و وه‌ك زه‌وی‌ وه‌هان, هه‌روه‌ك ڕاشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌سارانه‌دا بـوونـه‌وه‌ری‌ بۆشایی‌ ئاسمان دۆزراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هه‌سارانه‌ بۆ ژیان گونجاون.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (ئیندیپێندت)ی‌ به‌ریتانی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ نوسیویه‌تی‌: پێكهاته‌ی‌ ئه‌و هه‌سارانه‌ی‌ كه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ زۆر له‌ پێكهاته‌ی‌ زه‌وی‌ ده‌چێت, به‌ڵام له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ڕۆژه‌كانی‌ ساڵیان له‌ هی‌ زه‌وی‌ زۆر زیاتـره‌.
شایانی‌ باسه‌ كه‌ له‌نێو ئه‌و هه‌سارانه‌ی‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ و سه‌رنجی‌ زانایانی‌ به‌لای‌ خۆیدا ڕاكێشاوه‌, هه‌ساره‌یه‌كه‌ به‌ناوی‌ (كه‌ی‌ ئۆ ئای‌ 7923 ئۆ) كه‌ ژماره‌ی‌ ڕۆژه‌كانی‌ ساڵی‌ (395) ڕۆژه‌ و ڕووبه‌ره‌كه‌یشی به‌ڕێژه‌ی‌ (97%) نزیكه‌ له‌ ڕووبه‌ری‌ زه‌وییه‌وه‌, هه‌روه‌ك ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ ئێجگار زۆر سارده‌, ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ زیاتر دووربوونیه‌وه‌یه‌ له‌ خـۆره‌وه‌.


زۆرترین بینراو