پێش ئه‌وه‌ی سێكس بكه‌یت، ئه‌م دوو كاره‌ جێبه‌جێ بكه‌.

هەواڵی / 4/11/2017 6573 جار بینراوە

پێش ئه‌وه‌ی سێكس بكه‌یت، ئه‌م دوو كاره‌ جێبه‌جێ بكه‌.

زۆربەی كوڕ و كچانی گەنج پێش دەستپێكردنی ژیانی هاوسەری دوودڵن لە چۆنیەتی ئەنجامدانی سێكس و رووتبونەوە لە بەردەم كەسێكی تردا، بەڵام شارەزایانی دەرونناسی و پزیشكی رێنمایی گەنجان دەكەن، كە پێش دەستپێكردنی یەكەم حاڵەتی مومارەسەكردنی سێكس، شارەزای لەسەر جۆری مامەڵە و هەڵسوكەوتی سێكسی پەیدابكەن، بەتایبەتی جۆری حەزەكانی یەكتر و دەربڕینی خوشەویستی زیاتر.

ماڵپەڕی (نیك نەوتس) لە راپۆرتێكدا رێنمای كوڕە گەنجەكان دەكات، كە چۆن مامەڵەی سەرجێی لەگەڵ هاوسەرەكانیاندا بكەن، بەشێوەیەك هەردوولا تێدا هەست بە ئارامی زیاتربكەن، كە لە سەرو هەموویانەوە پەلە نەكردن و ئارامگرتنی تەواو، پێش دەستپێكردنی سێكس، چونكە بەوە پرۆسەكە ئاسان دەكات و لەزەتێكی زیاتریش لەو پەیوەندییە وەردەگیرێت.

لە بەشێكی تری راپۆرتەكەدا، ماڵپەڕەكە چەند رێنماییەك دەداتە گەنجان، كە گرنگترینیان:

ئارامگرتن

زۆربەی كچان لە ساتەوەختی دەستپێكردنی یەكەم كرداری سێكسدا دوودڵن، بۆیە پێویستە بەرامبەرەكەی ئارامی زیاتری پێبەخشێت و بە وتە و قسەی ناسك سەرەتاكانی كردارەكە دەست پێبكات، وەك:" تۆ زۆر جوانیت، یان سێكسیت". "دەمەوێت دەستت لێبدەم، لە هەموو شوێنێكت". ئاگاداربە، كچان تەنها ئەو كاتە دەتوانن سێكس بكەن، كە ئارامن.

وروژان

دوای ئارامگرتن، قۆناغی دووەمە، كە بە دەستلێدان و ماچكردن و مەساجكردن دەستپێدەكات و لەم قۆناغەكەدا هەردوولا ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنی سێكس دەكەن. لەگەڵ سەرەتاكانی دەستبازیدا، كچان ورژانیان زیاتر دەبێت، بۆیە پێویستە ئاگاداری خاڵەكانی وروژانی بەرامبەربێت، چونكە بەپێی لێكۆڵینەوەكان، پیاوان تەنها 10 چركەیان پێویستە بۆ وروژان، لەكاتێكدا ژنان زیاتریان دەوێت، ئەمەیش سەرەتاكانی بەشداری ژنانە لە دەستپێكردنی سێكسدا، كە دەبێت لایەنی بەرامبەر گرنگی زیاتر بە كاتی دەركەوتنی ئەو وروژانەبدات.

هەر بەپێی رێنماییەكانی ماڵپەڕەكە، گرنگترین ئەو كردارانەی پێویستە بكرێن، بریتین لە:

یاری كردن بە پەنجەكانی یەكتر.
دەستلێدان لە باڵ و رانەكان.
ماچكردنی شان و مل و سنگ.
دەستهێنان بە قژ و وەسف كردنی قژ بەوەی جوان و سەرەنج راكێشە.

زۆرترین بینراو