خــۆر سه‌رچـاوه‌یـه‌كی‌ سـروشـتیـی بـه‌هـێـزبـوونـی‌ تـوانـای‌ سـێـكـسـیـی پــیـاوانـه‌

هەواڵی / 1/11/2017 930 جار بینراوە

خــۆر سه‌رچـاوه‌یـه‌كی‌ سـروشـتیـی بـه‌هـێـزبـوونـی‌ تـوانـای‌ سـێـكـسـیـی پــیـاوانـه‌

شه‌ن پرێس :
هیچ ڕۆژێك تێناپه‌ڕێ‌ له‌ناوه‌نده‌ زانستیه‌كاندا ئیللا هه‌واڵێكی‌ نوێ و چاره‌سه‌رێكی‌ گونجاوتر ده‌دۆزرێته‌وه‌ بۆ كێشه‌كانی‌ لاوازیی سێكسیی پیاوان و گرفتی‌ ڕه‌پ نه‌بوونی‌ ئه‌ندامی‌ نێرینه‌ییان و به‌وه‌ش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بووه‌ته‌ جێی‌ سه‌رنج و گرنگی پێدانی‌ زۆرێك له‌زانـا و توێژه‌ره‌وان و سه‌رقاڵی‌ كردوون, چونكه‌ هه‌ر به‌ڕاستی‌ ئه‌وه‌ بووه‌ته‌ كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ و جیهانی‌ و زۆرینه‌ی‌ پیاوان پێوه‌ی‌ ده‌ناڵێنن به‌جیاوازیی‌ ته‌مه‌نه‌كانیان .
نوێترین چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌و گرفته‌ كه‌زانایانی‌ نه‌مساوی‌ پێی‌ گه‌یشتوون بریتیه‌ له‌خۆدانه‌ به‌ر تیشكی‌ خـۆر بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دیاری‌ كراو به‌شێوه‌ی‌ ڕۆژانه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ئه‌وه‌ توانای‌ سێكسی پیاوان زیاتر ده‌كا و لاوازییان ناهێڵێ و ده‌ڵێن كه‌ئه‌و خۆدانه‌ به‌ر تیشكی‌ خۆره‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌هێزتر بوونی‌ توانای‌ جووت بوون, چونكه‌ ڕێژه‌ی‌ هۆرمۆنی‌ " تسـتوستیرون " به‌رز ده‌كاته‌وه‌, ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ كـارابوون و جوڵه‌ی‌ ڤـیتامیـن ( D ) دا ڕووده‌دات .
له‌توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌و زانا نه‌مساویانه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌تێكڕایی ئه‌و هـۆرمۆنه‌ نێرینه‌ییه‌ له‌و كه‌سانه‌دا زۆر به‌هێزتره‌ كه‌ڕێژه‌یه‌كی‌ باش له‌ڤیتامین ( D ) له‌له‌شیاندا هه‌یه‌ وه‌ك له‌وانه‌ی‌ كه‌ئه‌و ڤیتامینه‌ له‌له‌شیاندا كه‌مه‌, ئه‌وه‌ش مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ خـۆ ده‌ده‌نه‌ به‌ر هه‌تـاو و ڤیتامین ( D ) ی‌ له‌شیان ته‌واوه‌, توانای‌ جووت بوون و ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ سێكسییان زیاتره‌ و ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زیاتر درێژه‌ به‌و كاره‌ بده‌ن پێش ئه‌وه‌ی‌ بگه‌نه‌ ئۆرگازم و ڕه‌حه‌ت ببن .
ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تری‌ ئوستوراڵیش هه‌مان كاریگه‌ریی خۆ خستنه‌ به‌ر تیشكی‌ خـۆری‌ ده‌رخستووه‌ ( ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ - 10 - خوله‌ك ) و تیایدا هاتووه‌ كه‌ئه‌و زانا ئوستوراڵییانه‌ ڤیتامین ( D ) یان به‌ ( ڤـیتـامـینـی‌ خــۆر ) ناوبردووه‌ و باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ئه‌و كاره‌ توانای‌ نێرینه‌یی پیاوان و هێزی‌ درێژه‌دان به‌كاری‌ سێكسییان زیاتر ده‌كات, هه‌روه‌ك بۆشیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ڕێژه‌ی‌ نـه‌زۆكی له‌و كه‌سانه‌دا زۆر كه‌مـه‌ كه‌ڕۆژانه‌ خۆده‌ده‌نه‌ به‌ر تیشكی‌ خـۆر و ڤیتامین ( D ) ی‌ له‌شیان ته‌واوه‌ .


زۆرترین بینراو