لاریجانی‌: ڕیفراندۆم ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ كوردی‌ له‌ناوبرد

هەواڵی / 18/10/2017 162 جار بینراوە

لاریجانی‌: ڕیفراندۆم ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ كوردی‌ له‌ناوبرد

شه‌ن پرێس:
له‌ په‌راوێزی‌ به‌شداریكردنیدا له‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ په‌رله‌مانتاران و كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ (سلیم الجبوری‌)ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ ڕوسیا (عه‌لی‌ لاریجانی‌)ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شورای‌ ئیسلامی ئێران ووتی‌ كه‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بووه‌ هۆی‌ له‌ده‌ستدانی‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد.
لاریجانی‌ ووتیشی: ئێمه‌ زۆر نیگه‌رانین له‌ گۆڕانكارییه‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ عێراق, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هێشتا له‌مه‌ترسیه‌كانی‌ تیرۆریستان ڕزگاریان نه‌بووه‌.
ئه‌و ووتیشی‌: ئه‌و شێوازی‌ مامه‌ڵه‌یه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیان به‌ ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت, من بڕوام وایه‌ كه‌ هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن هه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌خراپی سوود له‌ بارودۆخی‌ ئێستای‌ عێراق وه‌ربگرن, بۆیه‌ ده‌بێت كه‌ به‌ووردی‌ چاودێری‌ ئه‌و دۆسیانه‌ بكرێ و چاره‌سه‌ر بكرێن.
لاریجانی‌ ستایشی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌شی كرد كه‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌دژی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گرتوویانه‌ته‌به‌ر و ووتیشی كه‌ ئێران پشتیوانی‌ له‌ یه‌كێتی‌ و یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراق ده‌كات.


زۆرترین بینراو