ھۆکارە مەترسیدارەکانی؛ كارنه‌كردنی زه‌كه‌ری پیاو

هەواڵی / 15/10/2017 2402 جار بینراوە

ھۆکارە مەترسیدارەکانی؛ كارنه‌كردنی زه‌كه‌ری پیاو


شه‌ن پرێس :
بریتیە لە نەتوانینی ھەڵسانێکی ڕەقی زەکەری پیاو بۆ ماوەیەکی ئەوندە درێژ کە نەتواندرێت جووتبوونی جنسی ئەنجام بدرێت. ھەرچەندە ئیشنەکردنی زەکەر زیاتر باوە لە کەسانی پیر بەڵام ئەم کێشە باوە دەکرێت لە ھەموو تەمەنێک ڕووبدات. ھەبوونی کێشە لە نەتوانینی ھەڵساندنی زەکەر ناوە بە ناوە جێگەی ترس نیە، بەڵام ئەگەر کێشەکە بەردەوام بوو ئەوا پێویستی بە چارەسەر ھەیە.
لە ڕابردوو وا بڕوابوو کە ئەم کێشەیە زیاتری کێشەیەکی دەروونیە، بەڵام لەم چەند ساڵەی ڕابردوو ئەم بیڕو ڕایە گۆڕا، ئێستا بە کێشەیەکی جەستەیی و دەروونی دادنەرێت. لە زۆربەی پیاوان ھەڵسانی زەکەریان ئاسایییە تاکو تەمەنی ٨٠ ساڵیش.
ھەرچەندە لەوانەیە بابەتێکی شەرمەزارکەر بێت ئەگەر لەگەڵ پزیشک باسی بکەی، بەڵام لەڕاستیدا زۆر گرنگە بەدوای جارسەری بگەڕێیت. چارەسەری ئێشنەکردنی زەکەر لەوانەی بە دەرمان بێت یاخود پێویستی بە نەشتەرگەری ھەبێت. ھەندێک جار ئیشنەکردنی زەکەر ھۆیەکەی نەخۆشی دڵییە. بۆیە زۆر گرنگە بە ئەم کێشەیە بە گرنگی وەربگیرێت...

نیشانەکانی؛
بریتیە لە نەتوانینی ھەڵساندنی زەکەر بەشێوەیەک کە پێویستە بۆ جووتبوونی جنسی لە ٢٥% جارەکاندا. مانای وایە ئەگەر تۆ لە ٢٠ جار ٥ جار نەتوانیت ئەوا بەم نەخۆشەیە دەژمێردرێت.
جار و بار لە ھەموو پیاوێک ڕوودەدات بەڵام ئەگەر بەردەوام بوو ئەوا نیشانەی نەخۆشیە.

ھۆیەکانی؛
باوترین ھۆکارە جەستەیەکانی ئیشنەکردنی زەکەر بریتەیە لە؛
نەخۆشی دڵی
ڕەقبوونی لوولەکانی خوێن.
بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن
نەخۆشی شەکرە.
قەڵەوی
ھەندێک جۆری دەرمان
ئەوانەی مدمنن لەسەر خواردنەوەی کحول
کێشەی دەماری
کێشەی ھۆڕمۆنی

باوترین ھۆکارە دەروونیەکانی ئیشنەکردنی زەکەر بریتین لە؛
خەمۆکی
قەلەقی
ترس
ماندوویی

ھۆکارە مەترسیدارەکان؛
پیری، لە ٨٠% پیاوان دوای ٧٥ ساڵی تووش دەبن
ھەبوونی نەخۆشی درێژخایەن، نەخۆشیەکانی سیەکان و جگەر، گورچیلەکان، دڵ، دەمار..ھتد
ھەندێک جۆری دەرمان
ھەندێک نەشتەرگەری یاخود برینداربوون
خواردنەوەی کحول بە زۆری
ترس و خەمۆکی
جگەرەکێشان
قەڵەوی
لێکخوڕێنی پایسکل بۆ ماوەیەکی درێژ

کەی سەردانی پزیشک بکرێت؟
ئەگەر تووشی ئیشنەکردنی زەکەر بووی زیاتر لە ماوەیەکی کاتی، پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی ھۆکارەکەی. زۆر گرنگە بە ئەم بابەتە گرنگی پێبدرێت.

خۆپاراستن؛
ھەرچەندە ھەموو پیاوێک جار و بار تووشی ئەم بارە دەبێت، بەڵام دەکرێت ئەم خاڵانەی خواروە جێ بەجێ بکرێت بۆ خۆپاراستن؛
کۆنتڕۆڵی ئەو نەخۆشیانە بکە لەگەڵ پزیشک کە دەبنە ھۆی ئیشنەکردنی زەکەر، وەک نەخۆشی دلێ و شەکرە..ھتد
خواردنەوەی کحول کەم بکەوە یان ھەر مەخۆوە
جگەرە مەکێشە.
وەرزش بکە بە ڕێکی
خۆت دووربگرە لە ترس و خەم
باش بنوو
ناوە ناوە سەردانی پزیشک بکە بۆ پشکنینی پێشینە.

زۆرترین بینراو