عاده‌ مانای چیه‌؟ تا چه‌نده‌ پیاو ناتوانێت كۆبێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانیدا؟

هەواڵی / 14/10/2017 1918 جار بینراوە

عاده‌ مانای چیه‌؟ تا چه‌نده‌ پیاو ناتوانێت كۆبێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانیدا؟

شه‌ن پرێس :

پرسیاری هاوڵاتیه‌ك : عاده‌ مانای چیه‌؟ تا چه‌ند شه‌و پیاو ناتوانێت كۆبێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانیدا، وه‌ ده‌توانن به‌ ده‌ست كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن؟


وه‌ڵام : سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.

(عاده‌) بوون، واته‌ خوێنی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت، ئه‌م خوێنه‌ خوێنێكی سروشتیه‌ و هه‌موو ئافره‌تێك كه‌ پێده‌گات بۆی هه‌یه‌ مانگانه‌ ئه‌م خوێنه‌ ببینێت، و ڕه‌نگی خوێنه‌كه‌ سورێكی توَخی خه‌سته‌ و بۆنێكی تایبه‌تی هه‌یه‌.

وه‌ هه‌ر كاتێك ئافره‌ت ئه‌و خوێنه‌ی هه‌بوو ئه‌وه‌ زۆربه‌ی په‌رستشه‌كانی لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت وه‌كو نوێژ و ڕۆژو و قوڕئان هه‌ڵگرتن و ته‌واف كردن به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا، و مانه‌وه‌ له‌ مزگه‌وت، و ناشبێت پیاو له‌گه‌ڵی جووت ببێت.

كه‌مترین ماوه‌ی ئه‌م خوێنه‌ به‌لای زۆرینه‌ی زانایانه‌وه‌ شه‌و و ڕۆژێكه‌ و زۆرترینی ماوه‌كه‌یشی پازده‌ شه‌و و ڕۆژه‌، و ماوه‌ی مام ناوه‌ندیشی كه‌ زۆربه‌ی ئافره‌تان هه‌یانه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌، جا هه‌ر ئافره‌تێك له‌و ماوه‌یه‌دا خوێنی هه‌بوو هه‌تا ته‌واو له‌ خوێنه‌كه‌ی پاك نه‌بێته‌وه‌ و خۆی نه‌شوات، ئه‌وه‌ پیاو ناتوانێت كاری سه‌رجێی له‌گه‌ڵ بكات.

به‌ڵام بۆیان هه‌یه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ ده‌ست ئاره‌زووی یه‌كتر تێر بكه‌ن، به‌مه‌رجێك پیاو بۆژنی‌ بكات و ژنیش بۆپیاو، به‌ڵام نابێ‌ هه‌ریه‌ك به‌ده‌ستی‌ خۆی‌ بۆخۆی‌ بكات چونكه‌ مرۆڤ پیاو بێت یان ژن بۆی نیه‌ یه‌ده‌ستی خۆی یان هه‌ر به‌شتێكی تری لاشه‌ی خۆی ئاره‌زووی خۆی تێر بكات.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.



زۆرترین بینراو