ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ په‌نیری بزن بخۆیت چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت ؟

هەواڵی / 13/10/2017 740 جار بینراوە

ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ په‌نیری بزن بخۆیت چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت ؟
چی له‌ پێكهاته‌ی په‌نیری بزندا هه‌یه‌ ؟

 

شه‌ن پرێس :
پەنیری بزن دادەندرێت بە کۆنترین جۆری پەنیر کە مرۆڤ دروستکردوە و لە ڕوی تەندروستیشەوە باشترین جۆری پەنیرە،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ئاسن و پڕۆتین و ڤیتامین لە پەنیری بزندا.

لە گرنگترین سودەکانیشی:

١-ڕێژەیەکی بەرز لە کالیسیۆمی تێدایە کە دادەندرێت بە یەکێک لە ڕەگەزە کیمیایە گرنگەکان کە یارمەتیدەرە لە بەھێزبوونی ئێسک ، ددان ، نینۆکەکان.

٢-لە پڕۆتین پێکھاتوە کە بۆ  گەشەی لەش و ماسولکە زۆر گرنگە.

٣-ڤیتامین "A" تێدایە کە بۆ بینین و نەھێشتنی گرفتەکانی چاو زۆر بەسودە،ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پارێزگاریکرن لە تەندروستی پێست ھەروەھا چارەسەری سوتاوی و پاشماوەی برین و بڵقیش دەکات.

٤-ڕێگری لە مەینی خوێن دەکات.

٥-بەھۆی بوونی مەگنیسیۆم لە پەنیری بزندا،خواردنی کۆئەندامی دەمار و ئەو کارانەش کە مێشک ئەنجامی دەدات چالاکی دەکات،و بینینیش باش دەکات.

٦-ئەو پۆتاسیۆمەش کە تێیدایەتی پەستانی خوێن دادەبەزێنێت،لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی کە بە دەست گرفتی دابەزانی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن نابێت بە شێوەیەکی زۆر بیخۆن چونکە گرفتەکەیان زیاتر دەکات.

٧-بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی پەنیر،کالۆری کەمە ھەربۆیە خواردنی بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە بەدەست گرفتی قەڵەویەوە دەناڵێنن.

٨-ڕێگری لە لاوازی بەرگری لەلەشدا دەکات،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڤیتامین"D" تێیدا کە یارمەتیدەرە لە ھەڵمژینی کالیسۆم.

٩- لە ڕێژەیەکی کەم لە لاکتۆز پێکدێت خواردنی بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە حەساسیەتیان بە بەرھەمە ئاژەڵیەکان ھەیە.

١٠-بەھۆی بوونی ڤیتامین "B" لە پەنیری بزندا بۆ تەندروستی خوێن و دەمار زۆر بەسودە.

١١-ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ،پەستانی خوێن،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە سۆدیۆم لە پەنیری بزندا.

زۆرترین بینراو