#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

مەسرور بارزانی نهێنیەكی گەورەی مه‌ترسیداری ئاشكرا كرد .

هەواڵی / 12/10/2017 4374 جار بینراوە

مەسرور بارزانی نهێنیەكی گەورەی مه‌ترسیداری ئاشكرا كرد .
راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم


شه‌ن پرێس :
مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی بی بی سی بەریتانی لەبەرنامەی هارد تۆك نهێنیەكی گەورەی ئاشكرا كرد” كاتێك رایگەیاند: ئەوان تەواو بێ هیوا بونە لە پشتیوانی ئەمریكاو وكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامەكانی ریفرادۆمی 25/9 ی ئەمساڵ.

هەروەها رایگەیاند: لەكاتێكدا ئێمە چاوەرێی پشتیوانی ئەمریكاو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوون بۆ ریفراندۆمەكە، بەڵام بەداخەوە بە پێچەوانەوە ئەوان بەراستی دژایەتی خۆیان راگەیاند بۆ ریفرادۆم وهەر ئەم هەڵوێستەشیان هانی بەغداو عەبادی داوە بەهاوكاری ئێران وتوركیا سزای هەرێمی كوردستان بدەن.

شایەنی باسە ئەم بێ ئومێدیەی ناوبراو هەر هەمان بێ ئومێدیەكەی بەرێز مەلا موستەفای بارزانی بەبیر خەڵكی كوردستان دەهێنێتەوە كاتێك نسكۆی ساڵی 1975 رویداو مەلا موستەفای بارزانی بەرامبەر كەناڵەكانی راگەیاندن رایگەیاند: رۆژانێكی رەش چاوەرێمان دەكات و ئەمریكاو دۆستانمان بێ ئومێدیان كردین لە پشتگیری كردن.

زۆرترین بینراو