#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: من ئێستا دەوڵەتم لەو کەسانە دەوێت کە ڕیفراندۆمیان کرد

هەواڵی / 12/10/2017 681 جار بینراوە

خەفەت دەخۆم بە بەڵێ دەنگمداوە
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: من ئێستا دەوڵەتم لەو کەسانە دەوێت کە ڕیفراندۆمیان کرد
شه‌ن پرێس:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت ئەو کە لە ڕیفراندۆمدا دەنگیداوە بە "بەڵێ" ئێستا دەوڵەتی دەوێت و چاوەڕێیە ئەو کەسانەی هەڵسان بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەوڵەت ڕابگەیەنن.

ڕێزان شێخ دلێر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو وەک کەسێک کە لەناو خەڵکەوە دەنگی پێدراوە بۆ پەرلەمان قسەدەکات و ئێستا داوای ئەو دەنگەی دەکات کە بۆ ڕیفراندۆم داویەتی و دەیەوێت دەوڵەتی بۆ دروستبکرێت.

وتیشی "تائێستا ئێمە لە خەیاڵی ئەوەداین کە دەوڵەتمان بۆ دروستبکەن". ئەوەشی وت کە ڕیفراندۆم تەنها بۆ ئەوەیە بەڵگەیەکی یاسایی بەدەست سەرکردەکانەوە هەبێت بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی نەک ئەوەی خەڵک دەنگبدات و هیچ ئەنجامێکی نەبێت.

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە "ئێستا خەفەت دەخۆم لەوەی لە ڕیفراندۆمدا بە بەڵێ دەنگمداوە و نازانم دەنگەکەم چی لێدێت".

ئەو پەرلەمانتارە داواشی لە لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم کرد کە ئێستا ناوەکەی گۆڕاوە سەربەخۆیی ڕابگەیەنن.

ڕۆژی ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٧ هاوڵاتیانی هەرێم بەشدارییان لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمدا کرد، دواتریش کۆمسیۆن ڕایگەیاند زیاتر لە ٩٢% ی بەشداربوانی ڕیفراندۆم بە بەڵێ دەنگیانداوە، هاوکات ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش لەلایەن حکومەتی عێراق و ئێران و تورکیاوە رەتکرایەوە و حکومەتی عێراقیش چەند ڕێوشوێنێکی دژی هەرێم گرتەبەر.

زۆرترین بینراو