#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

ڤیدیۆ .. یه‌كێتی‌ و پارتی‌ و یه‌كگرتوو داوای‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن

هەواڵی / 12/10/2017 412 جار بینراوە

كۆمه‌ڵ و گۆڕانیش دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانن
ڤیدیۆ .. یه‌كێتی‌ و پارتی‌ و یه‌كگرتوو داوای‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن
شه‌ن پرێس:

یه‌كێتی‌ و پارتی‌ و یه‌كگرتوو داوای‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ و په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كه‌ن له‌ 6 مانگه‌وه‌ بۆ ساڵێك، دواخستنه‌كه‌ش له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ بریاری‌ له‌سه‌ر ده‌درێت و كۆمه‌ڵ و گۆڕانیش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی داوای‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانن.

به‌پێ هه‌واڵێكی میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،دوانیوه‌رۆی‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ‌و سه‌لاحه‌دین به‌هادین،ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی و نیچیرڤان بارزانی،جێگری سه‌رۆكی پارتی‌ له‌ هه‌ولێر له‌ ماڵی‌ نیچیرڤان بارزانی‌ كۆبوونه‌وه‌ پرسی داوخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ بوو ، له‌كاتێكدا كه‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێم پێشتر ڕایگه‌یاندووه‌ ده‌توانن له‌ كاتی‌ خۆیدا كه‌ رۆژی‌ 1 /11/ 2017 یه‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ‌و ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن.

به‌پێی زانیاریه‌كان پارتی‌ داوای‌ كردووه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ دوو مانگ تا شه‌ش مانگ دوابخرێت، هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتی‌ ‌و یه‌كگرتوو داوای‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنیان بۆ شه‌ش مانگ له‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ‌و نیچیرڤان بارزانی‌ كردووه‌، دواتر هه‌ر سێ لایه‌ن گفتوگۆكانیان له‌ ماڵی‌ نچێرڤان بارزانیه‌وه‌ ده‌به‌نه‌ پیرمام ‌و له‌ باره‌گاكه‌ی‌ بارزانی جارێكی‌ تر كۆبوونه‌ته‌وه‌.
له‌وێ‌ بریاریانداوه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بخه‌نه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان ‌و له‌وێ واده‌ی‌ دواخستنه‌كه‌ دیاری‌ بكه‌ن به‌بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ ڕای حزبه‌كانی‌ تر كه‌ زیاتر له‌ 30 % كورسی‌ په‌رله‌مانیان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ شه‌خسی‌ بارزانی‌ ‌و پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌ ‌و یه‌كگرتووش له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانیاندا بانگه‌شه‌ی‌ یه‌كڕیزی‌ و پێكه‌وه‌یی‌ ده‌كه‌ن.

زۆرترین بینراو