یه‌كگرتوو ده‌نگۆی كۆبونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كیتی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ڕه‌دده‌كاته‌وه‌ .

هەواڵی / 11/10/2017 295 جار بینراوە

یه‌كگرتوو ده‌نگۆی كۆبونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كیتی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ڕه‌دده‌كاته‌وه‌ .
روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

شه‌ن پرێس :
یەكگرتووی ئیسلامی دەربارەی ئەوەی داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان كردوە دێتەدەنگ و ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش ئەو زانیارییانە رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: جەخت دەكەینەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكی هەرێم لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا.

بەهار عەبدولڕەحمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئسلامی كوردستان، بە تۆڕی سلێمانی راگەیاند: سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی جەختی لەوە كردۆتەوە، كە هەڵبژاردنە گشتییەكان (پەرلەمان و سەرۆكی هەرێم) لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت كە یەكی تشرینی دووەمی 2017یە.
ئەو سەركردایەتییەی یەكگرتوو، بێئاگایی خۆی پێشاندا لەوەی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان یەكگرتوو و پارتی و یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا ئەنجام درابێت و تێیدا بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی هەڵبژاردنەكان درابێت.
سەبارەت بەوەی ئەگەر چەند لایەنێك داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكی هەرێم لە یەگرتوو بكەن، هەڵوێستی ئەوان چی دەبێت، بەهار عەبدولڕەحمان وتی:"تائێستا بە رەسمی ئەو داوایە لە یەكگرتوو نەكراوە، بەڵام ئەگەر داوایەكی لەو شێوەیەمان ئاراستە بكرێت، ئەوە دەبێت سەركردایەتی یەكگرتوو خوێندنەوە بۆ ئەوە بكات كە لەسەر چ بنەمایەك داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكان دەكرێت و دواتر بە رەسمی وەڵام دەداتەوە".


زۆرترین بینراو