#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

حـه‌وت سـوودی‌ تـه‌نـدروسـتـیـی زۆر گـرنـگـ لـه‌مـومـاره‌سـه‌كـردنـی‌ سـێـكـسـدا

هەواڵی / 11/10/2017 2213 جار بینراوە

حـه‌وت سـوودی‌ تـه‌نـدروسـتـیـی زۆر گـرنـگـ لـه‌مـومـاره‌سـه‌كـردنـی‌ سـێـكـسـدا

شه‌ن پرێس :

ڕه‌نگه‌ موماره‌سه‌كردنی‌ كاری‌ سێكسیی خێزانی‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز تام و چێژێكی‌ كاتی‌ و كه‌م له‌یه‌كتری‌ وه‌ربگرن و به‌س, به‌ڵكو جگه‌ له‌خاڵیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و فشاره‌ جه‌سته‌یی و ده‌روونیانه‌, سـوودێكی‌ زۆر باشیشی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستییان به‌گشتی‌ و مانه‌وه‌ی‌ جوانیی پێست و ڕووی‌ ده‌م و چاویشیان, جگه‌ له‌چه‌ند سوودێكی‌ تری‌ ده‌روونیش .

له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆر " ئیان كیرنیر " ی‌ مامۆستای‌ پزیشكی‌ ده‌روونی‌ و ڕاوێژكاری‌ په‌یوه‌ندییه‌ جنسیه‌كان له‌ئه‌مریكا ده‌ڵێت كه‌موماره‌سه‌ركردنی‌ سێكسی خێزانی‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ زۆر باش و ئیجابیانه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر باری‌ ته‌ندروستی‌ و ته‌واوی‌ په‌یوه‌ندی‌ و خۆشه‌ویستیه‌ خێزانیه‌كانیش, جگه‌ له‌وانه‌ش چه‌ندین سوودی‌ تری‌ هه‌یه‌ بۆ لاشه‌ و ته‌ندروستیی مرۆڤه‌كان .

بۆیه‌ دكتۆر كیرنر له‌ڕاپۆرتێكی‌ شیكاریی تێروته‌سه‌لیدا باس له‌چه‌ندین سوود و ڕێگای‌ گرنگی‌ موماره‌سه‌كردنی‌ سـێكس ده‌كات له‌نێوان خێزانه‌كاندا و له‌وانه‌ش :
پـاراسـتـنـی‌ دیـمـه‌نـی‌ جـوانـی‌ و گـه‌نـجـێـتـی‌, بـه‌تـایـبـه‌تـی‌ لـه‌ده‌م وچـاودا :
توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ كه‌له‌سه‌ر " 3500 " كه‌س ئه‌نجامیدابوو ده‌ریخستووه‌ كه‌موماره‌سه‌كرنی‌ كاری‌ سێكسی له‌نێوان خێزانه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕێكخراو و ته‌ندروست واده‌كات كه‌ئه‌نجامده‌رانی‌ به‌ته‌مه‌نێكی‌ كه‌متره‌وه‌ ده‌ربكه‌ون, واته‌ له‌ده‌م و چاویاندا واهه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ته‌مه‌نیان له‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌متر بێت به‌نزیكه‌یی ( 4 بــۆ 7 ) ساڵ, چونكه‌ كاری‌ سێكسی هۆرمۆناته‌كانی‌ مرۆیی چالاكتر ده‌كات و به‌وه‌ش ناسراوه‌ كه‌ماسوله‌كه‌كانی‌ له‌ش به‌هێزتر ده‌كات و دیمه‌نی‌ ده‌م وچاویش جوانتـر ده‌كات .

بـه‌دیـهـێـنـانـی‌ خـۆشـبـه‌خـتـی‌ و ئـاسـووده‌یـی :

زۆر ده‌مێكه‌ ووتراوه‌ كه‌موماره‌سه‌كردنی‌ سێكسێكی‌ ئارام له‌نێوان خێزانه‌كاندا ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ به‌دیهێنانی‌ ئارامی‌ و ئاسووده‌یی ده‌روونی‌ و ماڵه‌كانیش, هه‌روه‌ك له‌توێژینه‌وه‌ تازه‌كاندا ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌موماره‌سه‌كردنی‌ سێكس واده‌كات كه‌باری‌ نائاسایی ده‌روونی‌ و خـه‌مۆكیی ئافره‌تان بڕه‌وێنێته‌وه‌ و ئارامتریان بكات و بۆچوونی‌ پیاوانیش به‌رامبه‌ریان ڕاستتر بكاته‌وه‌ .

دابـه‌زانـدنـی‌ كــێــش بـێ هـیـچ گـرفـت و مـوزاعـه‌فـاتـێـك :

له‌ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ سێكسیدا یـه‌كـه‌ گه‌رمیه‌كانی‌ لاشـه‌ ده‌سوتێن به‌ڕاده‌ی‌ پێنج یه‌كه‌ بۆ هه‌ر ده‌قیقه‌یه‌ك و ئه‌وه‌ش تێكڕاییه‌كی‌ باشه‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش, به‌تایبه‌تیش لای‌ پیاوان به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ كه‌هیچ موزاعه‌فاتێكیان بۆ دروستبكات و هیچ گرفتێكیان بۆ دروستبكات, ته‌نانه‌ت پسپۆڕان ده‌ڵێن كه‌مـاچێـكی‌ گه‌رمیش ده‌بێته‌ هۆی‌ چالاكتر كردنی‌ لێدانی‌ دڵ و ئه‌ندامه‌كانی‌ تر و به‌وه‌ش ته‌ندروستیی لاشه‌ به‌گشتی‌ باشتر ده‌بێت .

بـه‌ره‌نـگـاربـوونـه‌وه‌ی‌ نـه‌خـۆشـیـه‌كـانـی‌ ســه‌رما بـوون :

موماره‌سه‌كردنی‌ سێكس یارمه‌تیده‌رێكی‌ باشه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ كه‌له‌سه‌رماوه‌ دروستده‌بن, له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ زانكۆی‌ ( ویلـكس ) ی‌ ویلایه‌تی‌ – بنسلـفانیا – دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌له‌هه‌فتیه‌یه‌كدا جارێك, یان دووجار موماره‌سه‌ی‌ كاری‌ سێكسی ده‌كه‌ن ڕێژه‌ی‌ – غلـوبولیـن – له‌لاشه‌یاندا زۆر به‌رز ده‌بێت, كه‌ئه‌وه‌ش ئامێری‌ به‌رگریی لاشه‌ به‌هێزتر ده‌كات و كه‌متر تووشی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ ده‌بن كه‌به‌هۆی‌ سه‌رمابوونه‌وه‌ دروستده‌بن .

نـه‌هێـشـتـنـی‌ فـشـار و بارگـرژیـیـه‌ ده‌روونیـیـه‌كـان :

له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تری‌ توێژه‌ره‌وانی‌ زانكۆی‌ ( بیـزلـی‌ ) له‌ – ئوسكوتله‌ندا - , كه‌داوا له‌ " 46 " ژن و پـیاو كرابوو له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا ووتـار بخوێننه‌وه‌, ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ئه‌وانه‌یان كه‌هه‌فتانه‌ زیاد له‌یه‌كجار موماره‌سه‌ی‌ كاری‌ سێكسیان كردبوو زۆر ئارامتر و له‌سه‌رخۆ تر ووتاری‌ خۆیان دابوو و باری‌ ده‌روونیان زۆر ئارامتر و جێگیر تر بوو و شڵه‌ژانیان پێوه‌ دیار نه‌بووه‌ له‌وانه‌ی‌ تر كه‌كه‌متر له‌و ڕێژه‌یه‌ كاری‌ سێكسیان ئه‌نجامدابوو, ئه‌وه‌شیان به‌نیشانه‌یه‌كی‌ باشی ئارامیی ده‌روونی‌ ناساند .

پـاراسـتـن و تـه‌نـدروستـیـی دڵ :

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تری‌ پزیشكی‌ كه‌له‌گۆڤاری‌ كۆلێژی‌ پزیشكیی دڵـی‌ ئه‌مریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌لاوازیی ڕه‌پ بوونی‌ ئه‌ندامی‌ نێرینه‌یی پیاوان نیشانه‌یه‌كی‌ دیاری‌ ناته‌ندروستیی دڵ و سوڕی‌ خوێنه‌, هه‌ربۆیه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌رخستووه‌ كه‌موماره‌سه‌ كردنی‌ كاری‌ سێكسیی خێزانی‌ یارمه‌تیده‌رێكی‌ باشی به‌هێز و چالاكتر كردنی‌ دڵـه‌ به‌هۆی‌ ده‌ردانی‌ هـۆرمۆنی‌ ( D H E A ) , كه‌یارمه‌تی چالاكیی سوڕی‌ خوێن و كشان و فراوانتركردنی‌ خوێنبه‌ره‌كان ده‌دات .

ژیـان بـۆ مـاوه‌یـه‌كـی‌ زیـاتـر :

ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه‌هێشتا ڕوون نیه‌, به‌ڵام زانایان و پزیشكانی‌ پسپۆڕ ده‌ڵێن كه‌ئه‌و كاره‌ چه‌ند ساڵێك ته‌مه‌نی‌ مرۆڤه‌كان درێژ تر ده‌كات, گۆڤاری‌ پزیشكیی به‌ریتانیش توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تری‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌ئه‌و پیاوانه‌ی‌ له‌مانگێكدا ته‌نها یه‌كجار موماره‌سه‌ی‌ سێكس ده‌كه‌ن زیاتر ڕووبه‌ڕووی‌ مـه‌رگ و مردن ده‌بنه‌وه‌ له‌چاو ئه‌و پیاوانه‌دا كه‌له‌هه‌فته‌یه‌كدا جارێك یان دووان موماره‌سه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن, چونكه‌ ئه‌وان باری‌ ته‌ندروستیان زۆر باشتره‌ و لاشه‌یان به‌پته‌وی‌ ماوه‌ته‌وه‌ .


زۆرترین بینراو