ئەنجوومەنی ئاسایش: حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشی گەورە بۆ سەر کەرکووک

هەواڵی / 11/10/2017 402 جار بینراوە

"پەیامی مەترسیدارمان پێدەگات"
ئەنجوومەنی ئاسایش: حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشی گەورە بۆ سەر کەرکووک
شه‌ن پرێس:

ئەنجوومەنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، پەیامی مەترسیدارمان لە هێزە عێراقییەکانەوە پێدەگات و ئامادەکاری بۆ هێرشی گەورە دەکەن.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پەیامی مەترسیدارمان لە هێزە عێراقییەکانەوە پێدەگات، لەنێویاندا حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی، کە ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشی گەورە بۆ سەر کوردستان لە باشوور و رۆژئاوای کەرکووک و باکووری موسڵەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی کوردستان هۆشداری درابوو لەبارەی بەكارهێنانی هێز دژی کوردستان.

ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی کوردستان لە داوایەکدا بۆ رای گشتیی جیهان و هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دەڵێت "گەلی كوردستان رووبەڕووی ئابڵۆقە و سزادانی بە كۆمەڵ و هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز كراوەتەوە و ئەوە بارودۆخی مرۆیی و ژیانی خەڵك و ئاوارەكان لە عێراق و كوردستان دەباتە قۆناخێكی مەترسیدار". داواش دەكات "سنوورێك بۆ ئەم هەڕەشە و ئابڵۆقە و سزادانی بەكۆمەڵە دابندرێت".
روداو

زۆرترین بینراو