#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

ڤیدیۆ.. خانەوادەى کەریم زەند گلەیی لە خەڵکى سلێمانى دەکەن

هەواڵی / 11/10/2017 497 جار بینراوە

٥٠ کەس بە دوای تەرمەکەیەوە بوون بۆ گۆڕستان
ڤیدیۆ.. خانەوادەى کەریم زەند گلەیی لە خەڵکى سلێمانى دەکەن
شه‌ن پرێس:

خانەوادەى مێژوونوس کەریم زەند گلەیی لە خەڵکى سلێمانى دەکەن و دەڵێن وەک پێویست لە مەراسیمى پرسە و بەخاکسپاردنەکەیدا بەشدارنەبوون.

هێرۆ کەریم زەند گلەیی لە خەڵکى سلێمانى دەکات وەک پێویست بە دەم مەراسیمى بە خاکسپاردنى باوکییەوە نەچوون و تەنها نزیکەى ٥٠ کەس بە دوای تەرمەکەیەوە بوون بۆ گۆڕستان.

هێرۆ کەریم زەند ئەوەشی وتووە، باوکم خزمەتێکى زۆری بە نیشتمان و کوردەواری و کەلتوری میللەتەکەی کردووە و لەو پێناوەدا زۆر خۆی ماندوو کردووە و بە خۆبەخش چەندین ساڵ لە سلێمانى مامۆستایەتی کردووە.

وتووشیەتى، هەمیشە فێری کردووین سادە و ساکاربین و ڕیزى خەڵک بگرین و خۆمان بە گەورە نەزانین.

دوێنێ کەریم زەند گەڕیدە و مێژوونووسی ناسراوی کورد لە شاری سلێمانی لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاتژمێر ١٠ی بەیانی دوێنێ کەریم زەند، کە یەکێکە لە گەڕیدە و مێژوونووسە ناسراوەکانی کورد لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کەریم زەند ساڵی ١٩٢٤ لە سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنی ئاینی و سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی تەواوکردووە و ساڵی ١٩٤٤ خانەی مامۆستایانی بەغدای تەواوکردووە. ساڵی ١٩٤٦ بەشداری لە کۆماری کوردستان کردووە. لەدوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مهاباد چووەتە یەکێتی سۆڤیەت.

ناوبراو خاوەنی دەیان کتێبە لە بوارەکانی مێژوو، جوگرافیا و بابەتی دیکەدا. کتێبی "تۆماری تەمەن" کە لە (٥) بەرگ پێکهاتووە باس لە جوگرافیا و شێوەزاری میللەتانی کوردستان دەکات. یەکەم کەسە کە کتێبی ئینجیلی کردووەتەوە کوردی.

زۆرترین بینراو