#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

دادگای عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی هەرێم دەرکرد

هەواڵی / 11/10/2017 133 جار بینراوە

سزا دەدرێن بە زیندانیکردن و غەرامە
دادگای عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی هەرێم دەرکرد
شه‌ن پرێس:

دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە لە بەغدا ئەمڕۆ سێ شەممە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم دەرکرد.

لەو بارەیەوە عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند "دادگای لێکۆڵینەوە رەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرپەرشتی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەرکرد".

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق وتی "ئەو فەرمانی دەستگیرکردن لەسەر بنەمای سکاڵایەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و پەیوەندار بە ئەنجامدانی ڕاپرسییەوە دەرکراوە، کە پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵییە".

بەیرەقدار جەختیکردەوە دادگا فەرمانی دەستگیرکردنەکەی بۆ ئەو کەسانە بەگوێرەی مادەی ٣٢٩ی یاسای سزادانی عێراقی دەرکردووە.

لە دەقی ئەو مادە یاساییەدا هاتووە، سزا دەدرێت بە زیندانیکردن و غەرامە یان یەکێک لەو دوو سزایە هەر فەرمانبەرێکی دەوڵەت کە خزمەتێکی گشتی پێ سپیردرابێت و شوێن و پیشەکەی بەکاربهێنێت بۆ ڕاگرتن یان پەکخستنی ئەو فەرمانانەی کە لە حکومەتەوە دەردەچن، یان بۆ جێبەجێکردنی سیستم و یاسا یاخوود هەر بڕیارێک کە لەلایەن یەکێک لە دادگاکانەوە یاخود لەلایەن دەسەڵاتی گشتییەوە دەردەچێت.

زۆرترین بینراو