توركیا و ئه‌مریكا پێدانی‌ ڤیزایان به‌ هاووڵاتیانی‌ یه‌كتری‌ ڕاگرت

هەواڵی / 11/10/2017 131 جار بینراوە

توركیا و ئه‌مریكا پێدانی‌ ڤیزایان به‌ هاووڵاتیانی‌ یه‌كتری‌ ڕاگرت
په‌یوه‌ندی به‌ فتح الله گوله‌ن هه‌یه‌


شه‌ن پرێس:
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا بڕیاریدا پێدانی‌ ڤیزای‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ به‌ هاووڵاتیانی‌ توركیا به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ ڕابگرێت, ڕاسته‌وخۆ شه‌وی‌ ڕابردوو كونسوڵخانه‌ی‌ توركیاش له‌ ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ پێدانی‌ ڤیزای‌ توركیای‌ به‌ هاووڵاتیانی‌ ئه‌مریكی ڕاگرت.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو و به‌تۆمه‌تی‌ په‌یوه‌ندی‌ هه‌بوونیان به‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ی‌ (فتح الله گوله‌ن)ه‌وه‌ چه‌ند كارمه‌ندێكی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبولی‌ توركیا ده‌ستگیركران, باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ پێدانی‌ ڤیزای‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ به‌ هاووڵاتیانی‌ توركیا ڕاگرت.
له‌كـاردانه‌وه‌ی‌ بـڕیاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تـی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكاشدا, توركـیا ڕاسته‌وخۆ بڕیارێكـی‌ هاوشێـوه‌ی‌ ڕأگه‌یاند و باڵیۆزخانه‌ی‌ توركیاش له‌ ئه‌مریكا پێدانی‌ ڤیزای‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ به‌ هاووڵاتیانی‌ ئه‌مریكی ڕاگرت.


زۆرترین بینراو