کاتێك تووشی هەڵامەت دەبیت چی دەکەیت؟؟

هەواڵی / 9/10/2017 807 جار بینراوە

کاتێك تووشی هەڵامەت دەبیت چی دەکەیت؟؟

١. دەتوانیت دەرمانی هەڵامەت لە دەرمانخانە بکڕیت بێ ئەوەی سەردانی دکتۆر بکەیت، لە هەموو ووڵاتانی پێشکەوتوو بەم شێویەیە، بەریتانیا، ئەمریکا، ئوسترالیا وە کەنەدا، درۆیە کە دەڵێن لەو ووڵاتانە پاراسیتۆلێکت نادەنێ بێ دکتۆر، هەرگیز ڕاست نیە.

٢. ئەگەر لە دەرمانخانەکە دەرمانسازی لێبوو،. ئەوا تەواوە، ئەگەر نا، دڵنیام بە هەڵە دەرمان وەردەگریت، باشترە دەرمان نەکڕی لەو جۆرە دەرمانخانانە و دوورکەوە.

٣. بە هیچ شێوەیەک دەرزی تێکەڵە لە خۆت مەدە، چونکە بە دڵنیایی ئەگەر هەموو دەرمانەکانی تێکەلە هەڵە نەبن، یەك دوانێکیان هەڵەیە.

دەرزی تێکەڵە چیە:
- ئەمۆکسیل....پێویست نیە و درۆیە بۆ هەڵامەت نابێت، لەوانەیە تووشی حەساسیەت بیت و بمریت!! ڕوویداوە و ڕووش دەدات لە داهاتوو!

- دیکادرۆن.... لە هەر ووڵاتێك ئەو دەرزی یە بۆ هەڵامەت بەکار بێت بۆ نەخۆش، ئەو کەسە خۆی و نەوەکانیشی قەدەغە دەکرێن بۆ تاهەتایی ببن بە دکتۆر یان کارمەندی تەندروستی، کەچی لێرە شانازی بەوە دەکەن کە وئەو دەرزی یە لە نەخۆشی هەڵامەت دەدەن
- ڤۆلتارین... ئەو دەرزیە دەبێت و سوودی هەیە، بە مەرجێك لەگەڵ دیکادرۆن تێکەڵ نەکرێت و بە تەنها لە نەخۆش بدرێت

٤. ژمارەی ئەو ڤایرۆسانەی کە دەبنە هۆی هەڵامەت ئێجگار زۆرە، دەگاتە زیاتر لە ٢٠٠ جۆر، بۆیە دەرزی کوتان چارەسەری ناکات.

٥. چارەسەری ئێگجاری و خێرا بۆ ئەو نەخۆشیە تاوەکو ئیستا نەدۆزراوەتەوە، ئەوەی هەیە بۆ کەمکردن یان نەهێشتنی نیشانەکانە، ئەوەش زۆر جار پێویستە.

٦. چارەسەری نیشانەکان:
- لووت گیران: قەترە بەکار بهێنە، بەڵام بۆ ماوەی تەنها ٣ ڕۆژ، زیاتر نا، بۆ منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵ هەر باش نیە، بۆ سەروو ٦ ساڵ گوونجاوە.
- ئازاری گەروو: پاراسیتۆل بەکار بهێنە، بەڵام بە دۆزی تەواو، زۆر باش و کاریگەرە، تەنها بۆ یەك دوو ڕۆژ زیاتر نا
- بۆ کۆكە و ئاوى لوت دەتوانی ئەلەرمین بەکار بهێنی، ئەویش تەنها بۆ دوو بۆ سێ ڕۆژ زیاتر نا.

٧. ئافرەتی دووگیان باشترە دەرمان بەکار نەهێنی بۆ هەڵامەت، ئەگەر هەیە زیان بە کۆرپەلەکەی بگەیەنێت.
٨. هەڵامەت ئەگەر زیاتر لە دوو هەفتەی خایاند، سەردانی دکتۆر بکە و لە خۆتەوە دەرمان لەسەر خۆت تاقی مەکەوە. بە تایبەت ئەموکسیل و هاوشێوەکانی.
٩. بۆ خۆ پاراستن، باشترین شت ئەوەیە زوو دەستەکانت بشۆی و لە کاتی پژمین کلینکس بەکار بهێنی.
١٠. خواردنی شل و گەرم و هەڵمدار سوودی هەیە و به کاریان بهێنە بە زیاتر لە کاتەکانی تر.

زۆرترین بینراو