چەند رێنماییەکى گرنگ تا چێشتخانەکەت دوور بێت لە ماددەى پلاستیک

هەواڵی / 9/10/2017 332 جار بینراوە

چەند رێنماییەکى گرنگ تا چێشتخانەکەت دوور بێت لە ماددەى پلاستیک

شه‌ن پرێس :

گومانى تیانییە کە ئەو کەل و پەلانەى پلاستیکین و رۆژانە بەکاردەهێنرێت بە تایبەت ئەو کەل و پەلانەى بۆ خۆراکین وەک قاپ و کەوچک و کوپ ....هتد، لە رووى تەندروستییەوە کاریگەرى سلبى زۆرى هەیە بۆیە تا دەتوانن خۆتان بە دوور بگرن لەو کەل و پەلانەى پلاستیکین، لێرەدا چەند رێگایەک دەخەینە روو بۆ دوورکەوتنەوە لە کەل و پەلى پلاستیکى:
١- هەڵگرتنى خۆراک بۆ ماوەیەک لە کەل و پەلى شووشەدا لە برى پلاستیک.
٢- بەکارنەهێنانى کیسى پلاستیکى بۆ هەڵگرتنى خۆراک.
٣- ئەو کەل و پەلانەى رۆژانە بەکارى دێنیت وەک کەوچک و کوپ و...هتد با پلاستیکى نەبن بە هیچ شێوەیەک.
٤- هیچ کات خۆراکەکانتان بە پلاستیک رووپۆش مەکەن، یان لە مارکێتەکان ئەو خۆراکانەى بە ماددەى پلاستیکى هەڵگیراون و پارێزراون مەیکڕن.
٥- ئەو دەبە و ئەدەواتانەى بۆ هەڵگرتنى ئاو بۆ قوتابیان یان ئەوانەى یارییە وەرزشییەکان ئەنجام دەدەن بە هیچ شێوەیەک باش نییە کە زۆرکات بەکاردەهێنرێت.

زۆرترین بینراو