#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

دوزخورماتوو: پۆلیسێكی‌ كـورد كوژرا

هەواڵی / 9/10/2017 182 جار بینراوە

دوزخورماتوو: پۆلیسێكی‌ كـورد كوژرا

شه‌ن پرێس:

له‌ قـه‌زای‌ دوزخورماتوو, پۆلیسێكی‌ كورد ته‌قه‌ی‌ لێكرا و كوژرا و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشیی‌ قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت كه‌ تائێستا بكوژه‌كانی‌ نادیارن.
له‌باره‌ی‌ كوژرانی‌ ئه‌و پۆلیسه‌ كـورده‌وه‌ ڕائید (كمال عبدالله)ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی دوزخورماتوو ــ یه‌كێتی‌ ــ ڕایگه‌یاند كه‌ شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی‌ كۆماری‌ دوزخورماتوو چه‌ند چه‌كدارێكی‌ نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی‌ گولله‌یان له‌ پۆلیسێكی‌ كورد كردووه‌ له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ و له‌ناو زه‌وییه‌كیدا كه‌ سه‌رقاڵی‌ بووه‌ بیكات به‌ خانوو و ده‌ستبه‌جێش گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.
پۆلیسه‌كه‌ ناوی‌ (سامی‌ أحمد عمیر)ه‌ و ته‌مه‌نی‌ (42) ساڵ بووه‌.


زۆرترین بینراو