توركیا: ئه‌گه‌ر به‌غداد داوامان لێبكات ئاماده‌ین بۆری‌ نه‌وتـی‌ كوردستان دابخه‌ین

هەواڵی / 9/10/2017 223 جار بینراوە

توركیا: ئه‌گه‌ر به‌غداد داوامان لێبكات ئاماده‌ین بۆری‌ نه‌وتـی‌ كوردستان دابخه‌ین
به‌هۆی گشتپرسی هه‌رێم

شه‌ن پرێس:

له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی‌ (فرانس 24) (مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ)ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ ئاماده‌یه‌ بۆری‌ نه‌وتی‌ كوردستان دابخات, ئه‌گه‌ر بێتو حكومه‌تی‌ عێراق ئه‌و داوایه‌ی‌ لێ بكات.
ئۆغلۆ ووتیشی: له‌سه‌ر داوای‌ حكومه‌تی‌ به‌غداد, توركیا بواری‌ ئاسمانیی به‌ڕووی‌ ئه‌و فڕۆكانه‌دا داخستووه‌ كه‌ ده‌چنه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان, خۆ ئه‌گه‌ریش به‌غداد داوامان لێبكات هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتیش له‌ بۆرییه‌كانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ڕاده‌گرین.
ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ داخستنی‌ ده‌روازه‌ ووشكانیه‌كانیش ووتی: ئه‌و ده‌روازانه‌ له‌نێوان توركیا و ئیداره‌ی‌ هه‌رێمی‌ باكوری‌ عێراقدا نین, به‌ڵكو له‌نێوان توركیا و عێراقدایه‌ و سه‌باره‌ت به‌ داخستنیشیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ به‌غـداد دا قسه‌ ده‌كه‌ین.
هه‌ر له‌كاردانه‌وه‌كانی‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی‌ ڕۆژی‌ (25ی‌ ئه‌یلولدا) كه‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ به‌غداد و زۆرێك له‌ده‌وڵه‌تانی‌ ناوچه‌كه‌ و جیهانی‌ به‌دواداهات (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان)ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیاش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ڕاگرتنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كرد و ووتی‌: ئێمه‌ دایده‌خه‌ین, جا با ببینین ئیتر ئه‌و هه‌رێمه‌ی‌ عێراق نه‌وت به‌ كـێ‌ ده‌فرۆشێت ؟؟.


زۆرترین بینراو