#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

كاره‌باى سلێمانى چه‌ند ڕێنماییه‌ك له‌باره‌ى به‌كارهێنانى بۆیله‌ر-ه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵی / 9/10/2017 691 جار بینراوە

كاره‌باى سلێمانى چه‌ند ڕێنماییه‌ك له‌باره‌ى به‌كارهێنانى بۆیله‌ر-ه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ى تشرینى یه‌كه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى چه‌ند رێنماییه‌كى له‌باره‌ى به‌كارهێنانى ئامێرى كاره‌باى بۆیله‌ر-ه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ لە ماڵاندا به‌ مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى لۆدى كاره‌با له‌م وه‌رزه‌دا كه‌ زۆرترین به‌كارهێنانى بۆیله‌رى تێدایه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى ئه‌وه‌ی رونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هاووڵاتیان به‌پێى ئه‌و رێنماییانه‌ى كه‌ له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێ كراوه‌ ئامێرى بۆیله‌ر له‌ ماڵه‌كانیاندا به‌كاربهێنن، چونكه‌ ئه‌م ئامێره‌ زۆرترین به‌كارهێنانى هه‌یه‌ و زۆرترین وزه‌ى كاره‌باش به‌كارده‌بات.

ڕێنماییه‌كان بریتین له‌:

1. دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ ئاو له‌بۆرییه‌كان ناڕوات، چونكه‌ هه‌ر لێچوونێكى ئاو ناهێڵێت بۆیله‌ره‌كه‌ ئۆتۆماتیك بكات.

2.  دڵنیابوون كه‌ ئۆتۆماتیكی هیته‌ری بۆیله‌ره‌كه‌ كارده‌كات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌  بۆیله‌ره‌كه‌ له‌كاردا ده‌بێت به‌وه‌ش كاره‌بایه‌كى زۆرتر خه‌رجده‌كات.

3. به‌كارهێنانى ئه‌و بۆیله‌رانه‌ى كه‌ به‌فایبەرگلاس داپۆشراون، نه‌ك ئه‌وانه‌ى به‌چینكۆ دروستده‌كرێن.

4. هه‌ڵكردنى بۆیله‌ر له‌دوای كاتژمێر 12ی شه‌و، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ لۆدى كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه‌.

 

زۆرترین بینراو