#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

چی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی كه‌سێكدا دێت ، ئه‌گه‌ر مادده‌ی ئاسنی كه‌م بێت ؟

هەواڵی / 7/10/2017 1233 جار بینراوە

نیشانەکانی کەمی ئاسن ئەمانەی خوارەوەیە .
ئه‌گه‌ر كه‌سێك مادده‌ی ئاسنی له‌ له‌شدا كه‌مبێت توشی چی ده‌بێت ؟

1- کەسەکە هەست بە بێ توانایی و ماندووبوونێکی زۆر ئەکات تەنانەت ئەگەر بڕێکی باشیش پشوو وەربگرێت.
2- ئەو کەسە ڕەنگی پێستی زەردباوە چونکە هیمۆگڵۆبینی تەواو دروست نابێت لەکاتێکدا هیمۆگڵۆبین ڕەنگێکی سروشتی ئەبەخشێت بە پێست.
3- کەسی توشبوو هەست بە هەناسە کورتی و تەنگەنەفەسی ئەکات کاتێک کارێکی سادەی ئاسایی ئەنجام بدات بە هۆی کەمی ڕێژەی ئۆکسجین.
4- پرتە پرت لە دڵ دروست ئەبێت و بە ناڕێکی لێ ئەدات بەشێوەیەک کە کەسەکە وا ئەزانێت تووشی نەخۆشی دڵ بووە.
5- کەسەکە هەست بە سەر قورسی ئەکات و هەنێک جار ئەیکات بە ژانەسەر چونکە خوێنبەرەکانی مێشک دەئاوسێن وئۆکسجینی تەواو ناچێت بۆ مێشک.
6- کەسەکە هەست بە دڵتەنگی و دڵەڕاوکێ و سترێسێکی زۆر ئەکات لە کاتێکدا کەسەکە تووشی هیچ نیگەرانییەک نەبووە.
7- کەسەکە قژی زیاتر هەڵئەوەرێت بە بەراورد لەگەڵ کەسێک کە ڕێژەی ئاسن لە لەشیدا ئاساییە.
8- ئەگەر کەسەکە زیاتر ڕووەکی بێت چونکە ماددەی ئاسن زیاتر لە گۆشت دا بوونی هەیە
9- نیشانەی کەمی ئاسن لە ئافرەتی دووگیان دەرەکەوێت کە هەست بە هێڵنج و ڕشانەوە ئەکات.
10- تووشبووەکە هەست بە ئازارو سووتانەوەی زمانی ئەکات

شه يرو انڤايتى بكه تا هاورييانيشت سودمه ند ببن

زۆرترین بینراو