#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

حوكمی میزه‌ چركه‌ چییه‌ ؟ ئایا نوێژ به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه‌ ؟

هەواڵی / 5/10/2017 833 جار بینراوە

حوكمی میزه‌ چركه‌ چییه‌ ؟ ئایا نوێژ به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه‌ ؟

شه‌ن پرێس :
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی : مامۆستا كامیل محمود - بانگخوازی ئیسلامی


پرسیاری هاوڵاتیه‌ك : زه‌حمه‌ت نه‌بیت من كه‌ تاره‌ت ده‌كه‌م پاش میزم هه‌یه‌ واته‌ ئه‌گه‌ر نیو سه‌عاتیش له‌ ته‌والیت بمێنمه‌وه‌ هه‌ر كه‌ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ 1 قه‌تره‌ میز له‌ بۆری میزم دێت وه‌ نازانم چی بكه‌م بۆ نوێژه‌كانم. به‌ تایبه‌تی كه‌ له‌ سه‌فه‌ر بم خۆ ناكری 2 جار بجمه‌ ته‌والیت. وه‌ جاری وا هه‌یه‌ بیش نویزی بۆ خه‌لك ئه‌كه‌م له‌ دائیره‌. تكایه‌ وه‌لامی ته‌واو  خوا پاداشتان باته‌وه‌ ان شاالله.
وه‌ جومه‌ته‌ لای دكتۆریش سوباس بۆ خوا نه‌خۆشی نیه‌.

وه‌ڵامدانه‌وه‌ی : مامۆستا كامیل محمود - زانای ئاینی و بانگخوازی ئیسلامی

وعلیكم السلام ورحمه‌ الله.. ئه‌مه‌ وه‌ڵامه‌كه‌یه‌
ئه‌و كه‌سانه‌ی حاڵه‌تی پاش میز یان میزه‌چڕكه‌یان هه‌یه‌و ناتوانن بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌متر له‌كاتی نوێژه‌كان ده‌ستنوێژ ڕابگرن یان ئه‌و چركه‌میزانه‌یان بۆ ڕاناگیرێت و به‌ده‌ستی خۆیان نییه‌، ده‌توانن له‌كاتی نوێژه‌كاندا خۆیان پاك بكه‌نه‌وه‌و ده‌ستنوێژ بگرن و ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ دواخستن نویژه‌كه‌یان بكه‌ن، مه‌رجه‌  كاتی نوێژه‌كه‌ هاتبێت نه‌ك پێش كاتی نوێژه‌كه‌ ئه‌و خۆپاككردنه‌وه‌یه‌و ده‌ستنوێژه‌كه‌ی ئه‌نجام دابێت، ئه‌گه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت بوو له‌كاتی نوێژه‌كه‌دا ده‌ستنوێژه‌كه‌ ده‌گرێت و نوێژه‌كه‌ی ده‌كات، ده‌توانێت سوننه‌ته‌كانیش به‌دوایدا بكات، له‌كاتی نوێژه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر دووچاری ئه‌و حاڵه‌ته‌ بوو نوێژه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات و نوێژه‌كه‌ی دروسته‌‌. به‌ڵام ته‌نها ئه‌و نوێژه‌ فه‌رزه‌و سوننه‌ته‌كانی به‌و ده‌ستنوێژه‌ ده‌كات و له‌كاتی هه‌ر نوێژێكیتردا ده‌ستنوێژی نوێ ده‌گرێته‌وه‌.
بۆ ئه‌وه‌ی دڵۆپه‌ میزه‌كه‌شی به‌ر جله‌كانی نه‌كه‌وێت و له‌نوێژی ببات باشتر وایه‌ پارچه‌ په‌رۆیه‌ك بخاته‌ ژێر شه‌رواڵ یان شۆرته‌كه‌یه‌وه‌و دوای هه‌ر نوێژێك پاكی بكاته‌وه‌ یان بیگۆڕێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی نه‌كرد ده‌بێت بۆ هه‌موو نوێژێك ئه‌و جێگایه‌ی جله‌كه‌ی پاك بكاته‌وه‌ كه‌ چركه‌میزه‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه‌.

ئیمامی(ابن عثیمین) ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت حاڵه‌تی میزه‌چڕكه‌ ده‌كات به‌ دوو به‌شه‌وه‌:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه‌ هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام بوو، به‌و شێوه‌یه‌ی باسمان كرد له‌كاتی هه‌موو نوێژێكدا ده‌ستنوێژ ده‌گرێت و نوێژه‌كه‌ی دوا ناخات.

دووه‌م: ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی میزه‌چڕكه‌كه‌ كاتێكی دیاریكراوی هه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌دوای هه‌موو میزكردنێكه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ده‌قیقه‌ یان چاره‌كه‌ سه‌عاتێك ئه‌و حاڵه‌ته‌ی تووش ده‌بوو پاشان میزه‌چركه‌كه‌ی ده‌وه‌ستا، ده‌وه‌ستێت تا كاته‌كه‌ ده‌ڕوات و میزه‌چڕكه‌كه‌ی كۆتایی دێت ئه‌و كاته‌ ده‌ستنوێژ ده‌گرێت و نوێژه‌كه‌ی ده‌كات با له‌نوێژی جه‌ماعه‌تیش دوا بكه‌وێت.

وألله أعلم
 


زۆرترین بینراو