شارەزایەکی بواری خۆراک: نایلۆن بۆ گواستنەوەو ھەڵگرتنی خۆراک مەترسیدارە

هەواڵی / 5/10/2017 579 جار بینراوە

بەتایبەت کە گەرم بێت
شارەزایەکی بواری خۆراک: نایلۆن بۆ گواستنەوەو ھەڵگرتنی خۆراک مەترسیدارە
شه‌ن پرێس:
شارەزایەکی بواری خۆراک دەڵێت ھەڵگرتنی خۆراک لە نایلۆن دا بەتایبەت کە گەرم بێت سەلامەت و تەندروست نییە.

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک و لێپرسراوی لێژنەی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بە لێکۆڵینەوەو ئەزموون سەلمێندراوە کە نایلۆن بۆ گواستنەوەو ھەڵگرتنی خۆراک مەترسیدارە، بەتایبەت کە خۆراکەکە گەرم بێت یان لە شوێنی گەرم دابندرێت، چونکە بە کاریگەری پلەی گەرمی رێژەیەکی زۆر لە مادە کیمیاییەکانی ناو نایلۆنەکە دەچێتە ناو خۆراکەکەوە، ئەوەش مەترسی دروستبوونی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان زیاد دەکات، چونکە ھۆکارە بۆ دروستبوونی پاشماوەی پلاستیکی لەناو خوێندا".

ئەو ئەندازیارەی خۆراک، ئەوەشی خستە روو: "بەداخەوە ئەو دیاردەیە زیاتر لە فڕنی سەموون و نانەواخانەکاندا زۆرە کە ڕاستەوخۆ بە گەرمی نان و سەموونەکە دەخرێتە ناو کیسی نایلۆنەوە،بۆیە باشترە خۆراک لە کیسی کاغەزدا ھەڵبگیرێت و بگوزارێتەوە".

زۆرترین بینراو