ڕۆژانه‌ به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون چی به‌سه‌ر مرۆڤدا دێنێت ؟

هەواڵی / 5/10/2017 587 جار بینراوە

سووده‌كانی‌ بۆ ته‌ندروستیمان
ڕۆژانه‌ به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون چی به‌سه‌ر مرۆڤدا دێنێت ؟


شه‌ن پرێس:
زه‌یتی‌ زه‌یتون به‌ یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ باشترین خۆراكه‌كان داده‌نرێت, كه‌ زۆرترین سوودی‌ بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه‌, ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ تام و چێژێكی‌ خۆشیشی هه‌یه‌.
ماڵپه‌ڕی‌ ( Lifehack ) ی‌ تایبه‌ت به‌ بواری‌ پزیشكی‌ و ته‌ندروستی‌ چه‌ندین سوودی‌ گرنگی‌ زه‌یتی‌ زه‌یتونی‌ ئاشكرا كردووه‌, كه‌ ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ن:
1 / له‌تووش بوون به‌ نه‌خۆشیی‌ شه‌كره‌ ده‌مانپارێزێت.
2 / ئێسك به‌هێز ده‌كات.
3 / ته‌ندروستیی دڵ ده‌پارێزێت.
4 / له‌ توش بوون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ مێشك ده‌مانپارێزێت.
5 / ئافره‌تان له‌ تووش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك ده‌پارێزێت.
6 / به‌گشتی‌ مرۆڤ له‌ تووش بوون به‌ جۆره‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌پارێزێت.
7 / خه‌مۆكی‌ ناهێڵێ و باری‌ ده‌روونی‌ كه‌سه‌كه‌ ئارام ده‌كاته‌وه‌.
8 / پێستی‌ ڕوخسار جوان و شێدار ده‌كات و قژیش به‌هێز ده‌كات.
9 / له‌ نه‌خۆشیی‌ بیرچوونه‌وه‌ (زه‌هایمه‌ر) ده‌مانپارێزێت.
10 / مێشك به‌هێز و چالاك ده‌كات.




زۆرترین بینراو