#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

ئایا حوكمى مانه‌وه‌ی مسوڵمان له‌ وڵاتانی ئه‌وڕوپا ، چییه‌ ؟

هەواڵی / 4/10/2017 346 جار بینراوە

ئایا حوكمى مانه‌وه‌ی مسوڵمان له‌ وڵاتانی ئه‌وڕوپا ، چییه‌ ؟

شه‌ن پرێس :
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی‌ شه‌ریعه‌ - پێشنوێژی مزگه‌وتی ئه‌زمه‌ڕ له‌ شاری سلێمانی .

 
باشترین چاره‌ له‌ ڕووی‌ شه‌رعییه‌وه‌ بۆ ئه‌و پیاوه‌ موسوڵمانانه‌ی‌ له‌ ئه‌وروپا یان له‌ هه‌ر وڵاتێكی‌ غه‌یره‌ ئیسلامیدا ده‌ژین وهاوسه‌ره‌كانیان بۆ ده‌رناچێ‌ بیانبه‌ن، ئه‌وه‌یه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی‌ خۆیان وئه‌و وڵاتانه‌ به‌جێ‌ بهێڵن، چونكه‌ بوونه‌ته‌ "دار الحرب" وبه‌ هه‌موو جۆرێ‌ دژایه‌تیی ئیسلام ده‌كه‌ن، وه‌كو شێخ عبدالله القماری‌ له‌ په‌یامێكیدا نوسیویه‌تی‌، كه‌واته‌ له‌ ناچاریدا نه‌بێ‌ دروست نییه‌ موسوڵمانان له‌و وڵاتانه‌دا بمێننه‌وه‌، به‌ دوو مه‌رج نه‌بێت:
1- له‌ دینه‌كه‌ی‌ ئه‌مین بێت كه‌ له‌ده‌ستی نادات.
2- بتوانێ‌ دینداری‌ به‌ ئاشكرا بكات وڕای‌ بگه‌یه‌نێت.

هه‌روه‌ها پیاو له‌و وڵاتانه‌دا زیاتر نزیكه‌ له‌وه‌ی‌ توشی‌ زینا وبه‌دڕه‌وشتی‌ بێت، ئه‌گه‌ر نه‌شهاته‌وه‌ ده‌بێ‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ بدات له‌ ڕێگه‌ی‌ شه‌رعی‌ ودروسته‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌رێت، چونكه‌ چۆن ئه‌و پیاوه‌ پێویستی‌ به‌ ژن هه‌یه‌، ژنه‌كه‌ش پێویستی‌ به‌ پیاو هه‌یه‌، نه‌وه‌ك دووریی ئافره‌ته‌كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر سه‌ربكێشێ‌ بۆ زینا وبه‌دڕه‌وشتی‌ و شه‌یتان و نه‌فس و ئاره‌زوو له‌ خشته‌ی‌ به‌رێ‌ یان بزانێ‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ خه‌ریكی‌ ژن هێنان و په‌یوه‌ندییه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئافره‌تدا، ئه‌میش به‌وه‌ تۆڵه‌ی‌ لێ‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ده‌ست بداته‌ خراپه‌.
ئه‌گه‌ر ترسی‌ زینای‌ هه‌بێت ده‌توانێ‌ ئافره‌تێكی‌ موسوڵمان ماره‌ بكات یان ئافره‌تێكی‌ ئه‌هلی‌ كیتاب كه‌ ئه‌م چوار مه‌رجه‌ی‌ تیابێت:

1- ئافره‌ته‌كه‌ بڕوای‌ به‌ دینێكی‌ ئاسمانی‌ هه‌بێت وكافر بێ‌ باوه‌ڕ نه‌بێت.
2- داوێن پاك بێت، خوا ده‌فه‌رموێ‌: [ والمُحْصَناتُ مِنَ الَّذیْنَ أوتوا الكِتاب ]، المائده‌-5.
3- له‌و جۆره‌ ئافره‌تانه‌ نه‌بێت كه‌ دژایه‌تی وڕقه‌به‌رایه‌تیی ئیسلام ده‌كات ودژی‌ ئیسلام ده‌جه‌نگێ‌.
4- نابێ‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ ببێته‌ فیتنه‌ وزه‌ره‌ر وزیانی‌ له‌دوابێت.

سه‌رچاوه‌كان:
1- نیل الا‌وطار: الشوكانی، 4/211 .
2- المفصل: الدكتور عبد الكریم زیدان، ج6 .
3- اڵ‌نكحه‌ المنهی عنها: تحسین بیر قدار.
4- صحیح فقه السنه‌: أبو مالك كمال بن السید سالم.
5- موسوعه‌ الا‌حكام والفتاوی‌ الشرعیه‌: جمع وترتیب: صلاح الدین محمود السعید.
6- صفوه‌ الاحكام من نیل الا‌وطار وسبل السلام: الدكتور قحطان عبد الرحمن الدوری.

زۆرترین بینراو