#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

سێ بیرۆكه‌ی هه‌ڵه‌ باو ده‌رباره‌ی ئۆتۆمبێل باس ده‌كرێن .

هەواڵی / 3/10/2017 1033 جار بینراوە

سێ بیرۆكه‌ی هه‌ڵه‌ باو ده‌رباره‌ی ئۆتۆمبێل باس ده‌كرێن .

شه‌ن پرێس :
ئه‌و بیرۆكه‌ هه‌ڵانه‌ی ده‌رباره‌ی ئۆتۆمبێل له‌نێو خه‌ڵكدا ئاڵوگۆڕییان پێده‌كرێت زۆرن‌و هه‌ندێكیان هیچ بنه‌مایه‌كی زانستییان نییه‌، هه‌ندێكی تریشیان گۆڕانیان به‌سه‌رداهاتوه‌ وه‌ك خۆیان نه‌ماونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له‌و بیرۆكانه‌یه‌:


1- گێڕی ئۆتۆماتیك به‌نزینی زیاتر له‌گێڕی ده‌ستی ده‌سوتێنێت: ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر جارانبوایه‌ به‌وشێوه‌یه‌ بوو، ئه‌ویش به‌هۆی قورسی كێشی گێربۆكسی ئۆتۆماتیك‌و كه‌می نمره‌كانییه‌وه‌ بوو، به‌ڵام ئێستا پێشكه‌وتن له‌و بواره‌دا دروستبوه‌و له‌هه‌ندێك ئۆتۆمبێلدا گێڕ ئۆتۆماتیكه‌كه‌ی به‌نزینی كه‌متری ده‌وێت وه‌ك له‌ده‌ستییه‌كه‌ی.


2- كارپێكردنی ته‌برید به‌نزینی زیاتری ده‌وێت: ڕاسته‌ ته‌برید به‌نزیكی (15%)ی هێزی مه‌كینه‌ ده‌بات، كه‌ ئه‌وه‌ش واتای به‌نزین سوتاندنی زیاتر دێت، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌كان له‌خێراییه‌ به‌رزه‌كاندا به‌رگریی هه‌وا دروستده‌كات‌و زیاتر مه‌كینه‌ ماندوو ده‌كات وه‌ك له‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌كان داخرابن‌و ته‌برید كاربكات، به‌پێی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مریكا، له‌خوار خێرایی (70) كیلۆمه‌تره‌وه‌ ته‌برید كوژاوه‌ بێت‌و په‌نجه‌ره‌كان كراوه‌ بن، به‌ڵام له‌وه‌ زیاتر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ دروسته‌.
3- هه‌ڵمه‌كانی نێو ئۆتۆمبێل كوشنده‌ن: به‌پێی لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریكی، له‌نیو ئۆتۆمبێلێكدا له‌كاتی گه‌رمادا (40) گازی جیاواز بونیان هه‌یه‌ كه‌ ته‌نها هه‌ڵمی به‌نزین ژه‌هراویی‌و مه‌ترسیداره‌، ئه‌وانی دیكه‌ ڕێژه‌یان زۆر نزمه‌ ته‌نانه‌ت له‌و ڕێژه‌یه‌ی كه‌ له‌ژووری ماڵدا هه‌یه‌و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروستناكه‌ن، له‌كاتی هه‌ستكرن به‌بونی هه‌ڵمی به‌نزین به‌به‌رده‌وامی، ئه‌وا دڵنیا به‌ شوێنی فیول په‌مپه‌كه‌ت بۆشایی تێدایه‌و به‌زوویی چاره‌سه‌ری بكه‌.
ئا: ئه‌ڵوه‌ن ساڵح

زۆرترین بینراو