#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

تاوانی قسه‌ دابڕین له‌ كه‌سێك له‌ شه‌ریعه‌تدا چیيه‌ ؟

هەواڵی / 30/9/2017 286 جار بینراوە

تاوانی قسه‌ دابڕین له‌ كه‌سێك له‌ شه‌ریعه‌تدا چیيه‌ ؟

شه‌ن پرێس :
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی – پێشنوێژی مزگه‌وتی شه‌فیق / سلێمانی .

الحمد لله واصلاه‌ والسلام علی رسول الله ..وبعد :
پرسیار: من قسه‌م نیه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نزیكی خۆم و خه‌تای من نییه‌ ، چی بكه‌م باشه‌؟ئایا گوناهبار ئه‌بم؟

وه‌ڵام/ م .أحمدقامیشی‌: قسه‌ دابڕین له‌گه‌ڵ موسوڵمانان دروست نیه‌،زیاتر له‌ 3 ڕۆژ ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی هێواش ببنه‌وه‌، پێعه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی‌ (د.خ) ( لایحل لمسلم أن یوهجر أخاه فوق ثلاث...) رواه ابو داود.
ئه‌گه‌ر سێ ڕۆژ ته‌واوبوو سه‌لامی لێبكه‌ كه‌ پێیگه‌یشتی ، ئه‌گه‌ر وه‌لاَمی دایه‌وه‌ ئه‌وا هه‌ردوو لا خێریان ده‌گاتێ،ئه‌گه‌ر وه‌لتَمی نه‌دایته‌وه‌ گوناهباره‌و ئه‌وكه‌سه‌ش كه‌ سه‌لامی كردووه‌ و ده‌ستپێشخه‌ری كردووه‌ له‌و گوناه و تاوانه‌ ده‌رده‌چێ...
له‌ سیفه‌ته‌ چاكه‌كانی موسوڵمانان كه‌ له‌ قوڕئاندا هاتووه(أذله‌ِ علی‌ المؤمنین) خاكی و پاكی و خۆ به‌كه‌م زانینه‌ له‌به‌رانبه‌ر موسوڵمانان،نه‌ك خۆ به‌زل زانین و توڕه‌بون و خراپه‌كاری كه‌ له‌ شه‌یتانه‌وه‌یه‌.
ئه‌وانه‌ی قسه‌ ده‌بڕنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بزانن كه‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌فه‌رموده‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزدا فه‌رمویه‌تی(لا یدخل الجنه‌ قاطع رحم) (رواه‌ البخاری) واته‌ ناچێته‌ به‌هه‌شت ئه‌و كه‌سه‌ی‌ په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی ده‌پچڕێنێ، ئه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ناكه‌ن ویان زوو چاك ده‌بنه‌وه‌و خۆیان له‌فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌ر به‌گه‌وره‌تر نازانن و به‌قسه‌ی شه‌یتان ناكه‌ن ،دیاره‌ له‌م حاله‌ته‌دا ئه‌وكه‌سه‌ تاوانباره‌ كه‌خه‌تاباره‌ كه‌سیش خۆی به‌تاوانبار نازانێ،ئه‌وه‌ش زیاتر خێری ده‌گات كه‌زوتر سه‌لامی‌ لێده‌كات و یان ده‌چێته‌ ماڵیان، تۆ هه‌وڵی خۆت بده‌ ئه‌كه‌ر هه‌ر چاك نه‌بۆوه‌ تۆ گوناهبار نابی وكاری خۆت كردووه‌.


زۆرترین بینراو