#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

دکتۆر عبدالواحید ، دوو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ ئه‌ڵمانیا پێشكه‌ش ده‌كات

هەواڵی / 27/9/2017 963 جار بینراوە

دکتۆر عبدالواحید ، دوو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ ئه‌ڵمانیا پێشكه‌ش ده‌كات

نەخۆشی يەك ئیتر پێویستی بە نەشتەرگەری نیە
داهێنانەكەی دعەبدولواحید پزیشكانی جیهانی لە ئەڵمانیا سەرسام كرد


 
شه‌ن پرێس :
نەخۆشییەك هەیە پێی دەوترێت ناسۆری پشت (pilonidal sinus coccyx).

ئەم نەخۆشییە تائێستا هۆكارەكە سەرەكییەكەی نازانرێت، بەڵام بەبڕوای پسپۆڕانی بوارەكە لە ئەنجامی هەڵگەڕانەوەی موو لە كلێنچكە یاخود نەهاتنە دەرەوەی مووەكە دروست دەبێت، دەبێتە هۆی هەڵئاوسان و ئازارێكی زۆر لە كەسی تووشبوودا، كە سەر ئەنجام سەر دەكێشێت بۆ نەشتەرگەری، هەندێ كاتیش ئەم نەخۆشیە دوای نەشتەرگەریش هەڵدەداتەوە.

پەڕەی فەرمی دكتۆر عەبدولواحید بڵاوی كردەوە، كە ناوبراو لە داهێنانێكدا، كە لە چەند ڕۆژی پێشوودا لە ئەڵمانیا خستویەتیەڕوو، بە بەكارهێنانی تێكەڵەیەكی ماددە، كە پێكهاتووە لە (خەنە و ماددەی تر) بۆ ئەم نەخۆشیەی بەكارهێناوە سەركەوتوو بووە و بەوەش نەخۆشەكان لە ئازاری بەنج و نەشتەرگەری و خەرجكردنی پارەیەكی زۆر ڕزگاریان دەبێت.


دکتۆر عبدالواحید محمد صالح مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی خاوەنی بۆرد لە نەشتەرگەری گشتی و توێژەرێکە خاوەنی ۳٠ توێژینەوە و دەیان سایەتشنە لە بواری پزیشکیدا.

هەفتەی ڕابردوو بۆ مەبەستی بەشداری کردنی کۆنفڕانسێکی زانستی ڕووی کردە وڵاتی ئەڵمانیا بە دوو توێژینەوەی زانستی.

کە یەكێك لە توێژینەوەکان داهێنان و چارەسەرێکی نوێی پزیشکی بوو.

ئەمەی خوارەوەش باسی هەردوو توێژینەوەکەیە

یەکەم توێژینەوە: ئەو توێژینەوەی کە داهێنان و چارەسەرێکی پزیشکی نوێی هێنایە ناو جیهانی چارەسەرە پزیشکییەکان.

ناونیشانی توێژینەوەکە:

Injection of combined seclerosing agent and herbal product may replace surgical management of pilonidal sinus disease.

بەشداربووانی(توێژەرانی) ئەم توێژینەوەیە:

د.عبدالواحید محمد صالح(ئیخسایی)
د.فەهمی حسێن کاکە مەد (مقیم اقدم)
د.عیماد جلال حبیب اللە (مقیم اقدم)

توێژینەوەکە لەسەر ناسۆری کلێنچکە بوو کە بە ئینگلیزی پێی دەڵێن Pilonidal sinus coccyx
ئەم نەخۆشیە لە ئەنجامی هەڵگەڕانەوەی موو لە کۆتایی پشت واتە کلێنچکە ڕوو دەدات یان بەهۆی نەهاتنە دەرەوەی مووەکە، کە دەبێتە مایەی ئیلتیهاب و ئازار و ناڕەحەتی بۆ کەسی تووشبوو، زۆربەی کات ناچاری نەشتەرگەری دەبێت تەنانەت هەندێکات دوای نەشتەرگەریش دووبارە هەڵدەداتەوە.
زیاتر ئەو کەسانە تووشدەبن کە کۆتایی پشتیان کلێنچکەیان پاك ڕاناگرن و موویەکی زۆری لێکۆدەبێتەوەو مووەکە لانابەن.
وە هەردوو ڕەگەز تووشی نەخۆشییەکە دەبن، بەڵام ڕەگەزی پیاوان زیاتر.

دکتۆر عبدالواحید لەم توێژینەوەدا لەگەڵ هاوکارەکانی چیکردووە؟

ئەو نەخۆشانەی کە تووشی ئەم حاڵەتە بوون ماددەیەکی تێکەڵەی بۆ بەکارهێناون کە پێکهاتووە لە خەنەو چەند ماددەیەکی تر، لە ئەنجامدا نەخۆشەکان پێویستیان بە نەشتەرگەری نەبووە و چاك بوونەتەوە.

بەهۆی ئەم توێژینەوە چەندین نەخۆش لە خەتەریاتی بەنج و ئازاری نەشتەرگەری و دانانی سۆندە لە شوێنی برینەکەو کەوتنی نەخۆشەکە لەسەر جێگاو مەسروفات و تێچوونی نەشتەرگەری ڕزگاری بوو.
واتە ئەم توێژینەوە بووە مایەی ڕەحمەت بۆ مرۆڤایەتی.

ئەمەش لینکی توێژینەوەکەیە کە جارێ تەنها پوختەیەکی بڵاوکراوەتەوە، لە داهاتوو گۆڤارەکە گشتی بڵاو دەکاتەوە.

http://www.pilonidal.com.au/o…/index.php/PSJ/article/view/48

دووەم توێژینەوە: ئەمەیان داهێنان نییە بەڵکو حاڵەتێکی دەگمەنە لە نێوان مەمکی ئافرەتاندا تێبینی کراوە کە زۆر کەمە.

ناونیشانی توێژینەوەکە:

Intermammary pilonidal sinus: case presentation and management

بەشداربووانی(توێژەرانی) ئەم توێژینەوەیە:
د.سیروان حەمە شریف (ئیخسایی)
د.عبدالواحید محمد صالح (ئیخسایی)
د.فەهمی حسێن کاکە مەد (مقیم اقدم)
د.عیماد جلال حبیب اللە (مقیم اقدم)
د.مصطفى حمە ئەمین (پاثۆلۆجست)
د.ڕاز سیروان حەمە شەریف (مقیم )

توێژینەوکە باس لەوە دەکات کە ناسۆر pilonidal sinus کە کونێکە دروست دەبێت بەهۆی هەڵگەڕانەوەی مووەوە پێشتر تێبینی نەکراوە کە لە نێوان مەمکی ئافرەتاندا ڕووبدات کە پێی دەوترێت Intermammry pilonidal sinus
کە سەردەکێشێت بۆ نەشتەرگەری.

لەم توێژینەوەدا چەند ئافرەتێکی کوردستان تووشی ئەو حاڵەتە دەگمەنە بوون کە لە خودی زانستی پزیشکیدا زۆر کەمە، بۆیە لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە چارەسەرییان بۆ کراوەو وەکو حاڵەتێکی دەگمەنی پزیشکیش ئەم نەخۆشییە ڕیکۆرد کرا.

ئەمەش لینکی توێژینەوەکە، کە پوختەیەکی بڵاوکراوەتەوە، لە داهاتوو گۆڤارەکە تەواوی توێژینەوەکە بڵاو دەکاتەوە.

http://www.pilonidal.com.au/ojs/index.php/PSJ/article/view/43/IntMam

زۆرترین بینراو