#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

رابوون مەعروف: نەم دەویست گۆڕان جێبھێڵم گەلەکۆمەکێیان لێکردم

هەواڵی / 19/9/2017 1105 جار بینراوە

پێچەوانەی دەستووری گۆڕانه‌
بەزۆر پاڵیان پێوەنام
رابوون مەعروف: نەم دەویست گۆڕان جێبھێڵم گەلەکۆمەکێیان لێکردم
شه‌ن پرێس:

رابوون مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی جوڵانەوەی نەخێر، سەبارەت بەبڕیاری دورخستنەوەی لە بزوتنەوەی گۆڕان، دەڵێت، گەلەکۆمەکێی لێکراوە، و نەی ویستووە گۆڕان جێبھێڵێت.

د. به‌هار مه‌حمود، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند:" به‌ بڕیاری فراكسیۆن، رابون مه‌عروف له‌ ئه‌ندامێتی فراكسیۆنه‌كه‌ دوورخرایه‌وه‌".

رابوون مەعروف، لەلێدوانێکیدا، بۆ خەندان،وتی:من بەم زووانە وەڵامی فەرمی خۆم دەبێت، بەڵام بریارەکە لەبەرئەوە دەرکراوە، کە من لەبەرەی نەخێرم بۆ ریفراندۆم.

وتیشی، بڕیارەکەی گۆڕان "پێشێلکردنی ئاشکرا"ی دەستووری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕانە، و من شتێکم نەکردووە، پێچەوانەی دەستووری گۆڕان بێت.

"ھەروەکو چۆن بەشێک لە سەرکردەکانی گۆڕان لەبەرەی بەڵێن، ئاساییە منیش لەبەرەی نەخێر بم، بەشداری من لە جوڵانەوەی نەخێر پێچەوانەی دەستووری ناوخۆیی گۆڕان نییە، چونکە جوڵانەوەی نەخێر حزبێکی سیاسی نییە، گروپێکی کاتییە، تا ٢٥ی مانگ بۆ ریفراندۆم"رابون مەعروف وای وت.

ھەروەھا ئەوەشی خستەڕوو"من بەزۆر پاڵیان پێوەناوم، من نەم دەویست بزوتنەوەی گۆران جێبھێڵم ئەوان گەلە کۆمەکێیان لێکردم".

رابوون مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی جوڵانەوەی نەخێر لەئێستادایە، و ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان بوو لەپەرلەمانی کوردستان، پێشتر ماوەیەک سەرۆکی فراکسیۆن بووە.

زۆرترین بینراو