#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

فراكسیۆنی گۆڕان ڕابوون مه‌عروفی له‌ئه‌ندامێتی فراكسیۆنه‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌

هەواڵی / 19/9/2017 491 جار بینراوە

هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌
فراكسیۆنی گۆڕان ڕابوون مه‌عروفی له‌ئه‌ندامێتی فراكسیۆنه‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌
شه‌ن پرێس:

فراکسیۆنی گۆڕان بڕیاریداوە بە دوورخستنەوەی ڕابوون مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و وتەبێژی جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا.

د. به‌هار مه‌حمود، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ سی ئێن ئێنی راگه‌یاند:" به‌ بڕیاری فراكسیۆن، رابون مه‌عروف له‌ ئه‌ندامێتی فراكسیۆنه‌كه‌ دوورخرایه‌وه‌".

هه‌رچه‌نده‌ به‌هار مه‌حمود هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره‌كه‌ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دێت به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی رابون مه‌عروف به‌ جووڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له‌ئێستادا.

ڕابون مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و وتەبێژی جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "تا ئێستا بڕیاری فراکسیۆنی گۆڕانم لەو بارەیەوە پێنەگەشتووە و هەرکات بڕیارەکەم پێگەیشت قسەی خۆم دەبێت".

جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا دوو ئەندامی پەرلەمانی کوردستانی تێدابوو کە ڕابوون مەعروف لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان و فەرهاد سەنگاوی لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی بوون.

لە ڕۆژی ١٠ی ئاب مەکتەبی سیاسی یەکێتی فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەی لە ڕیزەکانی خۆی دەرکرد بەهۆی ئەوەی بەشداری کەمپینی جووڵانەوەی نەخێر لە ئێستادای بۆ ڕیفراندۆم کردبوو.

زۆرترین بینراو