هۆشدارییه‌ك بۆ ئه‌و دایكانه‌ی شیری سروشتی به‌منداڵه‌كانیان ناده‌ن .

هەواڵی / 18/9/2017 689 جار بینراوە

سودەكانی شیر پێدانی سروشتی بۆ دایك و كۆرپە .
هۆشدارییه‌ك بۆ ئه‌و دایكانه‌ی شیری سروشتی به‌منداڵه‌كانیان ناده‌ن .

شه‌ن پرێس :
بەردەوام ئامۆژگاری و رێنمای دایكان دەكرێت كە پێویستە لە سەرەتای شەش مانگی یەكەمی منداڵدا تەنها شیری دایكی بدرێت بە كۆرپە و تا تەمەنی 2 ساڵ بەردەوام بێت لەگەڵ پێدانی خۆراك لە دوای تەمەنی 6 مانگی یەوە بەڵام لە كاتی شیر پێداندا پێویستە رەچاوی ئەوە بكرێت كە:
1-شیرپێدانی سوشتی دەست پێ‌ بكرێت لە كاتژمێری یەكەمی لە دایك بوونی كۆرپەوە.
2-پێویستە شیرپێدانەكە بە پێ‌ خواستی منداڵەكەبێت واتە هەركاتێك پێویستی بوو جا ئەگەر شەو یاخود رۆژ بێت.
3-لەكاتی شیرپێدانەكە دوربكەوەرەوە لە بەكارهێنانی مەمەی وشك و بوتڵی شیردا.
سودە خێراكانی شیر پێدانی سوشتی بۆ منداڵ:
1- بەهێزكردنی بەرگری لەش :شیری دایك بەو پێكهاتە بەسودانەی كە لە چەوری و پرۆتین تێیدایە بەرگری لەش منداڵ بە هێز دەكات و دیپارێزێت لە تووش بون بە نەخۆشی یەكانی گەدەو ریخۆڵە.
2-بەهێزكردنی كرداری هەرس كردن:شیری دایك بەو هۆرمۆنانەی كە تێدایە كرداری هەرس كردن لەلای منداڵ ئاسان و بەهێز دەكات.

سودە درێژخایەنەكان:

*پاراستنی منداڵ دژ بە نەخۆشی یە گوازراوەكان.
*پاراستنی منداڵ دژ بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان. *گەشەكردنی مێشك و چالاكردنی بیرەوەری.
*كەم كردنەوەی دڵە راوكێ‌ كە منداڵ بە دایكەوە دەبەستێتەوە. سودەكانی شیرپێدانی سروشتی بۆ دایك: لە كاتی شیرپێداندا ئەوا دایك تەندروستی باش و لەشی رێك دەبێت بەو پێیەی لە رێگەی شیرپێدانەكەوە كێشی لەشی دادەبەزێت،هەروەها شیرپێدانی سوشتی دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتوسین ئەم هۆرمۆنەش دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵانی دایكەكە زوتر چاك ببێتەوە لە دوای منداڵبون،جگە لەمانەش شیرپێدانی سروشتی دەبێتە هۆی رێكری كردن لە تووش بوون بە شێرپەنجەی مەمك و هێلكەدان.
س : ده‌رمانخانه‌

زۆرترین بینراو