#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

ماره‌كردن به‌ جاش چه‌ند حاڵه‌ت و شێوازی هه‌یه‌؟

هەواڵی / 16/9/2017 2178 جار بینراوە

 ماره‌كردن به‌ جاش چه‌ند حاڵه‌ت و شێوازی هه‌یه‌؟

شه‌ن پرێس :
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی‌ شه‌ریعه‌ - پێشنوێژی مزگه‌وتی ئه‌زمه‌ڕ له‌ شاری سلێمانی .

حاڵه‌تی‌ یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ژنه‌كه‌ی‌ لێ ماره‌ ده‌كه‌ن له‌ گرێ‌ به‌ندی‌ ژن ماره‌كردنه‌كه‌دا به‌ مه‌رج بۆی‌ دانێن وكاتیش دیاری بكرێ‌ به‌ ته‌واوی‌ یان به‌ ڕه‌هایی وه‌كو پێی‌ بڵێن هه‌ركات له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ جوت بووی‌ ته‌ڵاقت كه‌وتبێ‌، ئه‌ویش ڕازی‌ بێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ لای‌ زۆرینه‌ی‌ زانایان به‌ڵكو (ڕای‌ به‌هێز-راجح) لای‌ زانایان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌رامه‌ وعه‌قده‌كه‌ به‌تاڵه‌، به‌ به‌ڵگه‌ی‌:
1- فه‌رموده‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) {لعن رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) المحلل والمحلل له} أخرجه أحمد (4283-4284)، والترمذی (1120) حسن صحیح.
واته‌: {نه‌فره‌ت له‌و كه‌سه‌ی‌ ژنێك ماره‌ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوای‌ جووت بوون له‌گه‌ڵی‌ وته‌ڵاقدانی حه‌ڵاڵ بێته‌وه‌ بۆ هاوسه‌ری‌ یه‌كه‌می وه‌ نه‌فره‌ت له‌و كه‌سه‌ش ژنه‌كه‌ی‌ بۆ حه‌ڵاڵ‌ ده‌كرێته‌وه‌}، وحدیپ ێ‌خر أخرجه ابن ماجه (1936).

2- قال رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : {ألا أخبركم بالتیس المستعار؟ قالوا بلی‌ یا رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، قال: هو المحلل، لعن الله المحلل والمحلل له}. واته‌: {پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمویه‌تی‌: ئاگادارتان بكه‌م له‌ به‌ران (ته‌گه‌)ی‌ خوازراو؟ فه‌رمویان: به‌ڵێ‌ ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ، فه‌رمووی‌: ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ژنی‌ ته‌ڵاقدراو حه‌ڵاڵ‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ مێرده‌كه‌ی‌، خودا نه‌فره‌تی‌ كردووه‌ له‌و كه‌سه‌ی‌ ژنێك ماره‌ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوای‌ جووت بوون له‌گه‌ڵی‌ وته‌ڵاقدانی حه‌ڵاڵ بێته‌وه‌ بۆ هاوسه‌ری‌ یه‌كه‌می وه‌ نه‌فره‌ت له‌و كه‌سه‌ش ژنه‌كه‌ی‌ بۆ حه‌ڵاڵ‌ ده‌كرێته‌وه‌}.
ئه‌م دوو فه‌رمووده‌یه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر حه‌رام بوونی‌ ئه‌و كاره‌ چونكه‌ هه‌موو حه‌رام كراوێك قه‌ده‌غه‌یه‌، وقه‌ده‌غه‌ كردنیش به‌تاڵبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ ده‌خوازێ‌.

3- وعن ابن عمر خوای لێ ڕازی بێت {أنه جا‌و إلیه رجل فسأله عن رجل طلق امرأته ثلاثا، فتزوجها أخ لها من غیر مؤامره‌ لیحلها لا‌خیه، هل تحل للا‌ول؟ قال: لا، إلا نكاح رغبه‌، كنا نعد هذا سفاحا علی‌ عهد رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) }، أخرجه الحاكم 2/199 وقال صحیح علی‌ شرگ الشیخین ولم یخرجاه، وأخرجه البیهقی 7/308، وابن القیم (أعلام الموقعین2/53).
له‌ عه‌بدوڵڵای‌ كوڕی‌ عومه‌ره‌وه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌ (خودا لێیان ڕازی بێت) كه‌ پیاوێك چووه‌ خزمه‌تی‌ پرسیاری‌ پیاوێكی لێكرد ژنه‌كه‌ی‌ سێ به‌ سێ‌ ته‌ڵاق داوه‌، براده‌رێكی‌ ژنه‌كه‌ی‌ ماره‌ كردووه‌ته‌وه‌ به‌بێ‌ پیلان دانان تا بۆی‌ حه‌ڵاڵ بێته‌وه‌، ئایا حه‌ڵاڵ‌ ده‌بێته‌وه‌ بۆ پیاوی‌ یه‌كه‌م؟ فه‌رمووی‌ نه‌خێر مه‌گه‌ر به‌ ویست وحه‌زی‌ خۆی‌ ماره‌ی‌ كردبێ‌، ئێمه‌ له‌ سه‌رده‌می‌ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ئه‌وه‌مان به‌ ده‌ست درێژیی ناموس داناوه‌.

4- به‌ (قیاس) له‌سه‌ر ماره‌كردنی كاتی (المتعه‌) زانایان ماره‌ به‌ جاش به‌ حه‌رام ده‌زانن، چونكه‌ له‌ هه‌ردوكیاندا كاتی‌ جیابوونه‌وه‌ (طلاق) دیاری‌ ده‌كرێ‌، یه‌ك مانا ومه‌به‌ستیان تیایه‌، كه‌ جیابوونه‌وه‌یه‌ له‌دوای‌ ماوه‌یه‌ك، دانانی‌ مه‌رجی‌ كات په‌یمانی‌ هاوسه‌رگیریی پێ‌ دانامه‌زرێ‌ و(باطل)ه‌، كه‌واته‌ ژنه‌كه‌ش حه‌ڵاڵ‌ نابێته‌وه‌ بۆ هاوسه‌ری‌ یه‌كه‌می‌ (نیل الا‌وطار 4/218)، ئه‌مه‌ش بۆچوونی‌ پێشه‌وایان: حه‌سه‌نی‌ به‌صری‌ وقه‌تاده‌ ولیث و ثهوری‌ وابن موباره‌ك وشافیعی وحه‌نبه‌لییه‌كان وئیبن ته‌یمییه‌یه‌.
حاڵه‌تی‌ دووه‌م: ئه‌وه‌یه‌ پێشتر به‌ مه‌رجی‌ ده‌گرن له‌و كه‌سه‌ی‌ ژنه‌كه‌ی‌ لێ‌ ماره‌ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بێ‌ دوای‌ جووت بوون ته‌ڵاقی بدات به‌ڵام له‌ عه‌قده‌كه‌دا باسی ناكه‌ن، ئه‌م حاڵه‌ته‌ لای‌ پێشه‌وایان: حه‌سه‌نی‌ به‌صری‌ ونه‌خه‌عی‌ وشه‌عبی‌ وقه‌تاده‌ ولیپ ومالیك وپهوری‌ وئیسحاق وحه‌نبه‌لییه‌كان وئیبن ته‌یمییه‌ دیسان حه‌رامه‌ وگرێ‌ به‌نده‌كه‌ دانامه‌زرێ‌، به‌ڵام پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه‌ وشافیعی‌ عه‌قده‌كه‌ به‌ به‌تاڵ نازانن چونكه‌ له‌و كاته‌دا باس نه‌كراوه‌ ونیازی‌ دڵ‌ بووه‌، ئه‌ویش زیانی نییه‌.
حاڵه‌تی سێیه‌م: ئه‌وه‌یه‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئافره‌ته‌كه‌ به‌و نیازه‌ له‌ پیاوێكی ماره‌ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوای‌ جووت بوون ته‌ڵاقی بدات وماره‌بكرێته‌وه‌ له‌ هاوسه‌ری‌ یه‌كه‌می، به‌ڵام به‌ ده‌م ده‌ری‌ نابڕێ‌، لای‌ پێشه‌وایان حه‌سنی‌ به‌صری‌ ونه‌خه‌عی‌ وئیبن ته‌یمییه‌ دیسان حه‌رامه‌ وگرێ‌ به‌نده‌كه‌ دانامه‌زرێ‌، به‌ڵام لای‌ ئیبن قودامه‌ عه‌قده‌كه‌ به‌تاڵ نییه‌.
نیازی‌ دڵ‌ له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌وه‌ یان سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌یه‌وه‌ بوون ونه‌بوونی‌ وه‌كو یه‌ك وایه‌ چونكه‌ ته‌ڵاق به‌ ده‌ست پیاوه‌كه‌یه‌ كه‌ لێی‌ ماره‌ ده‌كه‌ن.


زۆرترین بینراو