ئایا حه‌رامه‌ ، كڕینی كه‌لوپه‌ل له‌ كۆمپانیاكان به‌ قیست كه‌ نرخه‌كه‌ی زیاتره‌ ؟

هەواڵی / 16/9/2017 939 جار بینراوە

ئایا حه‌رامه‌ ، كڕینی كه‌لوپه‌ل له‌ كۆمپانیاكان به‌ قیست كه‌ نرخه‌كه‌ی زیاتره‌ ؟

شه‌ن پرێس :
كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت كرینی كه‌لوپه‌ل له‌ كۆماپانیاكان به‌ قیست پیشه‌ی به‌رده‌وامیانه‌و ده‌یانه‌وێت ڕای زانایانی له‌سه‌ر وه‌ربگرن و به‌م شێوه‌یه‌ پرسیارده‌كه‌ن : ئایا وه‌رگرتنی‌ كه‌ل و په‌لی‌ ناوماڵ له‌ كۆمپانیاكان به‌ قیست به‌ڵام نرخه‌كه‌ی‌ زیاتره‌ له‌وه‌ی‌ پاره‌كه‌ به‌نه‌قد بدات ئایا ئه‌مه‌ ده‌چێته‌ بواری كرین وفرۆشتن یان قه‌رز یان خود به‌سود حیسابه‌؟

وه‌ڵامدانه‌وه‌ی : مامۆستا مه‌لا موسا هه‌ورامی ، ئیمام و وتاربێژی‌ له‌ شاری سلێمانی .

له‌فیقهدا ئه‌وه‌ هاتووه‌ له‌وه‌ی‌ شتێك بفرۆشیت به‌ قه‌رز گرانتر له‌وه‌ی‌ پاره‌كه‌ به‌ نه‌قد حازر بدات،واته‌ ئه‌گه‌ر شتێك بفرۆشیت گرانتر له‌و نرخه‌ی‌ خۆی‌ گه‌ر بێت و پاره‌ به‌نه‌قدی‌ راسته‌وخۆیی‌ نه‌دات به‌ڵكو به‌قیست بێت ئه‌وه‌ رێگه‌ی‌ پێ‌ دراوه‌و حه‌ڵاڵه‌ به‌مه‌رجێك شه‌ش شت نه‌بن (ئاڵتون و زیوو و گه‌نم و جۆ و ده‌رمان و خوێ )ئه‌مانه‌ له‌ شه‌رح دیاری‌ كردون زیاد كردنی‌ نرخ له‌سه‌ر ئه‌مانه‌و محامه‌له‌و تحامول كردن پێیانه‌ه‌ حه‌رامه‌ ته‌نیا ئه‌مشه‌ش شته‌ نه‌بێت زیاد كردنی‌ نه‌قد به‌قیست ئه‌وا حه‌ڵاڵه‌ لێره‌دا فوقه‌ها‌و وتویانه‌ حه‌رام نی‌یه‌ به‌ڵام مروئه‌ت و پیاوه‌تی‌ دینی‌ تێدا نی‌یه‌ چونكه‌ قورئان ده‌فه‌رموێت (من ذا الذی یقرض الله قرضا حسنا فیضعفه)بقره‌-245. تۆ ئه‌م شته‌ی‌ بده‌رێ به‌ڵام وه‌كو قه‌رز بیده‌رێ نه‌ك بڵێی‌ قه‌رز نی‌یه‌ زیاده‌ی‌ بخه‌یه‌ سه‌ر وه‌كو قیست كه‌ دیاره‌ كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مروئه‌ت و پیاوه‌تی‌ دینی‌ نه‌ماوه‌...دیاره‌ خه‌ڵكیش قه‌رز ده‌كه‌ن و له‌ كاتی‌ خۆیا نایده‌نه‌وه‌ ،بۆیه‌ كاكی‌ پاره‌ده‌ر مه‌جبوره‌ نانوسێت قه‌رزه‌ به‌ڵام نرخی‌ له‌سه‌ر داده‌نێت ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی‌ سه‌ره‌وه‌یه‌،هه‌ر كه‌سێكیش قه‌رز بدات قه‌رزی‌ به‌ خودا داوه‌ خودا ده‌فه‌رموێت.پێخه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت كه‌سێك

هه‌زار دینار ده‌دات به‌ كه‌سێك دوایی‌ وه‌ری‌ ده‌گرێته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ وه‌ریشی‌ ده‌گرێته‌وه‌ هه‌ر هه‌زاره‌كه‌ی‌ به‌ صه‌ده‌قه‌ بوَی حیسابه‌،به‌ڵام ره‌نگه‌ له‌م زروفه‌دا ئه‌مه‌ نه‌مابێت بۆیه‌ له‌ ئاخیری‌ سوره‌تی‌ بقره‌ له‌ قورئاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ سیقه‌تان نه‌ما ره‌هن دابنێن ..بۆیه‌ ئه‌سڵی‌ مه‌حامه‌له‌كه‌ حه‌ڵاڵه‌ به‌ڵام مروئه‌ت و پیاوه‌تی‌ دینی‌ تێدا نی‌یه‌ ده‌چێته‌ بواری‌ كرین و فرۆشتنه‌وه‌،به‌ئیسڵاحی‌ ئیسلامی‌ ته‌نیا كاغه‌زی‌ پاره‌ قازانج نی‌یه‌ به‌ڵكو چاكه‌ش قازانجه‌ .

وه‌داواكارم له‌ هه‌مو گه‌نجێك كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌دا ده‌ژین ته‌حه‌مول له‌گه‌ڵ بانقی‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ بكه‌ن و پاره‌كه‌ وه‌ربگرن حه‌ڵاڵه‌ وه‌ ه‌توانن پاره‌ بده‌نه‌ بانق و خانوی‌ پێ‌ بكرن حه‌ڵاڵه‌ وه‌ قازانجیشی‌ هه‌یه‌ بۆ ئابوری‌ وڵاته‌كه‌مان .


زۆرترین بینراو